وه‌زیری دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان ئاشکرای دەکات، لەو پارەیەی بەغدا بە قەرز ڕەوانەی دەکات، مووچەی مانگەگانی 7 و 8 و 9ی لێ دەدرێت. لەبارەی سێ مووچەی دیکە دەڵێت: “ئەگەر به‌غدا نیه‌تیان به‌رامبه‌ر هه‌رێمی کوردستان پاك بێت، به‌دڵنیاییه‌وه مووچه‌كانی دیکەش ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین.”
ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووریی هه‌رێمی کوردستان، بە میدیای حزبه‌كه‌ی ڕاگەیاندوه : “ئەو پارەیەی بۆمان دێت، به‌داخه‌وه ته‌مویلی مانگی 7، 8، 9، 10، 11، 12 نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوامان كردووه، به‌ڵكوو ئه‌مه قه‌رزه، حكوومه‌تی هه‌رێمیش ئازاده بۆ چ مانگێكی خه‌رج ده‌كات.”
وه‌زیری دارایی گوتیشی: “مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان مووچه‌ی مانگی 7 و 8یان وه‌رنه‌گرتووه و ئێمه به مووچه‌ی مانگی 7ده‌ست پێده‌كه‌ین و دوای ئه‌ویش مووچه‌كانی مانگی 8 و 9 ده‌ده‌ین.“
ئاوات شێخ جه‌ناب ئاماژەی بەوەش دا: “بۆ مووچه‌كانی مانگه‌كانی داهاتووش، ئه‌م ماوه‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌ین كێشه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق چاره‌سه‌ر بكه‌ین”.
وه‌زیری دارایی جەختی کردەوە: ”ئەگەر به‌غدا نیه‌تیان به‌رامبه‌ر هه‌رێمی کوردستان پاك بێت، به‌دڵنیاییه‌وه مووچه‌كانی دیکەش ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین و مووچه‌خۆرانی خۆمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، شه‌و و رۆژ ده‌خه‌ینه سه‌ر یەك، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی کوردستان.”









