سهرهتا وتار مەسعود بارزانی فریادرەسی بێکەسترین نەتەوەی دونیا گوتاری سەرکەوتنی ڕاگەیاند
د.محمد خدرمولود
لەکاتێکدا چین وتوێژەکانی گەلی کوردستان لەگەڵ لایەن و پارتە تێکۆشەرەکانی گۆڕەپانی خەباتی سیاسی و جەماوەری لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا؛ یادی 62 ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول دەکەنەوە و بەشکۆوە رێزلە قوربانییەکانی گەلەکەیان دەگرن . ئەم شۆڕشە لە یادەوەری تاک و کۆی کۆمەڵگای کوردستانی دا بە خاڵی وەرچەرخانی مێژوویی گرنگ دادەنێن .چ بۆ کوردستانی مەزن چ بۆ کوردستانی عێراق لە زاخۆوە تا خانەقین .
ئەیلوول ئەو شۆرشە بوو کە مافە بنەڕەتییەکانی تاکی کوردی لە وڵاتێکی بە سیستەم و هزر شۆڤینی چەسپاند وشوناسوناسنامەی نەتەوەیی ونیشتمانسازی بۆ کورد و کوردستانیان لە ناوچەکە ولەهەرێمێکی نێودەوڵەتی تەژی لە هزری شۆڤینی وتاک ڕەوی وباڵادەستی نەتەوەیی و جوگرافی پاراست .
هەروا ئەیلوول بێ ئومێدی دەروونی تاکی کورد وکوردستانی لەیاری و گەمەی نێو دەوڵەتی بۆ شکستپێهێنانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد – 1946 لە نێوڕەهەندو گەمەی نێودەوڵەتیەکە دا بە باوەڕ بەخۆبوونەوە گۆڕی و نشووستی بە هەڵسانەوە و بەرخودان بۆ سەرکەوتنی خواستەکانی تاکی کورد بۆ سەربەخۆیی و ئازادی وبەردەوامی و ئایندە خوازی.
لەبەر ئەوەی ئەیلوول ئەزموونی خەبات و تێکۆشانی شۆرش و ڕاپەڕینەکانی پێش خۆی بوو هەر لە شۆرش و ڕاپەڕینی شێخ عەبدوسەلامی بارزانی و شۆرشەکانی بارزان و کۆماری کوردستان و پەڕینەوەی سەرفرازی لە روباری ئاراس وژیانی یەکێتیی سۆڤیەتی ئاوارەیی مستەفا بارزانی، بۆیە بارزانی و شۆڕشی ئەیلووگ بە بەخشش و بەخشندەییەوە هاتنە پێش ودرێژە درا بە خەباتی ڕەوا بۆچەسپاندنی مافی سەرەکی وبنەڕەتی نەتەوەیی و نیشتمانیمان .
لەدایک بوون و پەرەوردە بوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە نێو رووداوەکانی ئەیلوول و نسکۆوگوڵاندا؛ بەرێزیان بوون بە کاریزما و فریادرەس بۆ ئێستایی نێو قەیران وئاستەنگ وئاریشە وکێشە وگرفتە دروستکراوەکان بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان وکابینەی نۆیەم و جەماوەری خۆراگرو تێکۆشەری کوردستان، چ لە عێراق چ لە ناوچەکەدا؛ وێرای سەرۆکایەتی ورابەرایەتی کردنی پرس و دۆزی بزاڤە نیشتیمانییەرزگاری خوازە شۆڕشگێڕییەکە.
ئەم پێشەکییەمان بۆ ئەوە بوولەم چەند دێرەدا باس لە سالرۆژی 62ـەمینی شۆڕشی ئەیلوول بکەین و ڕووداوە گرنگەکانی ڕۆژی دووشەممەی 11-9-2023 بارەگای بارزانی لە سەلاحەدین دێنینەوە نێوگۆڕەپانی رووداوو ڕیژەڤە هەرە گرنگەکانی ئەمڕۆی نێوان هەولێرو بەغدا .
ئاخر رۆژی دووشەمە 11ی ئەیلوولی 2023 کاتێ سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد کازم ئال سادق بالیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق و شاندی یاوەری کرد، هەرلەهەمان رۆژدا بەڕێزیان دوای چەند کاژێرێک پێشوازی لە خاتوو ئەلینا ڕۆمەناوسکی بالیۆزی ئەمریکا لە عێراق وشاندی یاوەری کرد.
ئەم دوو پێشوازییەی ئێران و ئەمریکا لەو کات و ساتەدا رێککەوتە لەگەڵ چەندین بابەتی گرنگ ؛لە سرووی هەموویانە رێککەوتە لەگەڵ ئەو پێشێلکارییە دەستووری و یاساییانەی بەغدا بەرامبەرهەولێر و خۆڕاگری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرامبەر ئاین وئۆینەکانی بەغدا وهەژموون وفشاری گروپە هەجۆرە وەلائییەکان پیادەی دەکەن. هەروا یادی 62ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول و یادی 48 ساڵەی نسکۆ و ڕێککەوتنی خیانەتکارانەی نێوان تارانی سەردەمی شا محەمەد رەزا پەهلەوی وبەغدای سەردەمی سەدام حوسێن لە جەزائیری سەردەمی هەواری بۆمیدیەن دا، بە چاوپۆشی کردن ودەست بەرداربوونی ئەمریکییەکان لە پرسی کورد؛ لە رێککەوتنی خیانەتکارانەی نێودەوڵەتی ناسراو بە رێککەوتنی 6ی ئازاری 1975 .
ڕۆژی یەکشەممەی 11ی ئەیلوولی 2023ی دیداری سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ بایلۆزانی ئێران و ئەمریکا ، بۆ مێژووی ئێستای گەلی کوردستان چۆن یادکردنەوەی مێژووی62ـە ساڵەی مەزنترین شۆڕشی کوردە لەناوچەکەدا ..؟ کە بە رێککەوتن وسازشی وڵاتانی ئێران و عێراق و خیانەتی سیاسیی نسکۆی کاتی شۆرشەکە لە ئان وساتێ، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان وخەڵکە خۆڕاگرو شەرفمەندە تێکۆشەرەکەی ڕووبەڕووی سیاسەتی برسی کردن و شەڕی دەروونی و میدیایی هەمەجۆر بوونەتەوە وبەغدای باغ و باخچەی رۆژئاوای تاران؛ نیازو مەبەستیانە و دەیانەوێ ئەو پێشکەوتنە ئابووری و سیاسییە دیموکراتییەی لە هەرێمی کوردستان لە ئارادایە بەجۆرێ لە جۆرەکان ڕایگرن وهەولێروهەرێمی کوردستان بە هزری شۆفینی وئەقڵیەتی تۆتالیتاری گەمارۆ بدەن و بیگەڕێننەوە سەردەمی ژێردەستەیی و بێ ئیرادەیی .
لەکاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان خاوەن ئەزموونی پێشکەوتنی سیاسیی و دیموکراتی و بوژانەوە وپێشکەوتنی سێکتەرەکانی بوارە جیاجیاکانی ژیانە و خەڵکە تێکۆشەرەکەی جگە لەرێز گرتن و بە ڕەوابینی ژیانی شەڕەفمەندانەی کەرامەت و ئیرادە پارێز، شایانی ماندووکردنی زیاتر نییە؛ دەبێ نەک هەر تاران و واشنتۆن ، بەڵکو بەغداش لەو راستییە تێگەیشتبن کە گوتاری بینراوی سەرۆک بارزانی لە دیداری رۆژی یەکشەممەی 11ی ئەیلوولی 2023دا خۆی لەوەدا دەبینییەوە کە :
هەولێرو حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەر کۆی پیلان و نەخشەو مانۆرو ئاین و ئۆینەکان سەردەکەوێ و ببڕای ببڕاش سازش لەسەر پرس وحەقیقەت وڕەوایی دۆزی گەلەکەی ناکات و بەغدا بە هەر بڕو بیانۆیەک بێ، چەندە درەنگتر باوەڕەی
بە بنەمادەستوورییەکان هەبێ و چەندە درەنگتربنەمای شەراکەت و رێککەوتنی سیاسی پێکهێنانی حکومەتی بەغدا جێ بەجێ بکات، ئەوەندە زووتر وبەختەوەری و شادی وسەرکەوتن و سەر فرازی هەر یار و یاوەری هەرێمی کوردستان دەبێ و پرۆسەی سیاسیی لە وڵاتی عێراقیش زووتر گڵۆڵەی دەکەوێتە لێژی و خودی پرۆسەکە وردە وردە بەرە وئالۆزی و تێکگیربوون وتێکگیربوون وتوندوتیژی و ڕووبەڕووبوونەوە و نادیاری دۆڵاو دۆڵ غلۆدەبێتەوە …