سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، ئاماده‌یی هاوكاری بۆ چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ربڕی.
لە بەردەوامیی کۆبوونەوەکانی شاندی باڵای حکوومەتی هەرێم لە بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح هادی عامری کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح ئامادەیی هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستانی لەپێناو چارەسەرکردنی ڕیشەییانەی کێشەی مووچەی مووچه‌خۆران دەربڕی.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری به‌غدای كرد، ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه چارەسەركردنی یه‌كجاری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بوو به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به پرسه‌كانی مووچەی فه‌رمانبه‌ران و شایستە داراییەكانی هه‌رێمی كوردستان له یاسای بودجه‌دا.
له سه‌ردانه‌كه‌دا تیمێكی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش یاوه‌ری مەسرور بارزانییه كه پێكھاتوون لە قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم.