سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه گه‌شبینن به ئه‌نجامێكی باش بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ده‌شڵێت، به‌دڵنیاییه‌وه پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 14ـی ئه‌یلوولی 2023) سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا رایگه‌یاند، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 17ـی ئه‌یلوولی 2023، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت و زۆربه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق گفتوگۆیان له‌سه‌ر كردووه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاری كۆتاییان له باره‌یه‌وه بدرێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی گه‌شبینی خۆشی به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وانه ده‌ربڕی. جه‌ختیشیكرده‌وه سه‌ردانی به‌غدایان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له سه‌رجه‌م مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به پێی ده‌ستوور بكه‌ن و هه‌موو شایسته و مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.