سهرهتا عێراق لە پەرلەمانی عێراق واژۆ بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆدەکرێتەوە عێراقكوردستانی لە پەرلەمانی عێراق واژۆ بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆدەکرێتەوە By rebwar - ئەیلوول 12, 2023 296 FacebookX بەسەرپەرشتیی شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، واژووی پەرلەمانتارانی عێراق بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كۆ دەكرێتەوە. ئەمڕۆ سێشەم 12ی ئەیلوول، بە گوێرەی نووسراوێك كە دەست “وشە” كەوتووە، زیاتر لە 96 واژووی پەرلەمانتارانی عێراق كۆكراوەتەوە و ئاراستەی حكوومەتی عێراق دەكرێ بۆ ناردنی مووچە و بودجەی كوردستان. ئەو هەوڵەی پەرلەمانتاران وەك گوشارێكە لەسەر حكوومەتی عێراق تاپابەند بێت بە ناردنی مووچە و قووتی ژیانی خەڵكی كوردستان كە ئێستە دەیەوێ سیاسەتی برسیكردن پێڕەو بكات.