هۆزان موئه‌یه‌د عه‌لی
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له سه‌ردانی چه‌ند ڕۆژه‌یدا بۆ ده‌ڤه‌ری بادینان، چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌كان وكادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد. چه‌ند وتارێكی له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا، پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد، له ناو وتاره‌كانیدا چه‌ند په‌یامێكی گرنگ هه‌بوون، ئه‌و په‌یامانه‌ی سه‌رۆك بارزانی، زاده‌ی ئه‌زموونی قۆناغی دوای 2003 و ساڵانی پێشتره، ئامانجیش ته‌نیا گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌ی چاره‌سه‌رییه، به‌ڵام پێویسته لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به حكوومه‌تی فیدڕاڵییه‌وه، ئه‌و په‌یامانه وه‌به‌ربهێنن.
پێویسته لێره‌دا، ئاماژه به‌و ڕاستییه بكه‌ین، كه له ساڵانی ڕابردووش‌دا، سه‌رۆك بارزانی به‌رده‌وام په‌یامی بۆ چاره‌سه‌ریی قه‌یرانه‌كان هه‌بووه، به‌ڵام به مه‌به‌ست پشت له په‌یامه‌كان ده‌كرا، به‌تایبه‌تیش له مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر و به‌غدادا. سه‌رۆك بارزانی هه‌رزوو تێبینیی كرد، مادده‌كانی ده‌ستووری عێراق پێشێل ده‌كرێن، ئه‌و پێشێلكاریه‌شی له میانه‌ی دیداره‌كان و په‌یامه‌كانیدا، به لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی به‌غدا راگه‌یاند، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وان خۆیان له جێبه‌جێكردنی ده‌ستووردا ده‌دزیه‌وه، بۆیه ئاماده‌نه‌بوون گوێ له په‌یامێك بگرن، كه ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ریی دیاركردووه.
له‌باره‌ی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، سه‌رۆك بارزانی ڕایگه‌یاند ئاماده‌یی خۆی بۆ چاره‌سه‌ری ده‌خاته‌گه‌ڕ. له به‌رامبه‌ریشدا، پێویسته لایه‌نه‌كانیش، زه‌مینه بۆ چاره‌سه‌ری خۆش بكه‌ن، هه‌ڵبژاردن له ئه‌مڕۆی كوردستادا، پرسێكی گرنگه، چونكه په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، بۆیه هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌رێمی كوردستان له كاره هه‌ره له‌پێشه‌كانه. پێویسته لایه‌نه‌كان، هه‌نگاوی جدی بۆ باوێن، نابێ پاساو بۆ ئه‌نجام نه‌دانی بهێندرێته‌وه.
سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه، رایگه‌یاند كه هه‌ڵبژاردن سه‌نگی مه‌حه‌كه. داوای له جه‌ماوه‌ری پارتیش كرد، متمانه‌ی گه‌ل بپارێزن. به‌داخه‌وه، كه كێشه بۆ هه‌ڵبژاردن دروستكراوه، ئه‌مه له كاتێكدایه، كه به لای خه‌ڵكی كوردستانه‌وه و ده‌وڵه‌تانی دۆست ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به كارێكی له‌پێش ده‌زاندرێت.









