سه‌ره‌تا وه‌رزش مان سیتی گورزێکی قورسی لە بەرشەلۆنە دا

مان سیتی گورزێکی قورسی لە بەرشەلۆنە دا

160
مانچستەر سیتی زەربەیەکی قورسی لە بەرشەلۆنە دا، بە نزیکبوونەوەی لە قەڵای یەکێک لە ئەستێرە زۆر پێویستەکانی لە تیپی کەتەلۆنی.
بێرناردۆ سیلڤای پورتوگالی یەکێکە لە کارە لە پێشینەکانی چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بارسا.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئەوروپا دووپاتی کردەوە کە سیلڤا خەریکە گرێبەستەکەی لەگەڵ مان سیتی نوێ دەکاتەوە. ڕۆمانۆ، لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: ڕێکەوتنەکە لەم هەفتەیەدا لە نێوان مانچستەر سیتی و سیلڤا ئەنجامدراوە بۆ نوێکردنەوە.
دووپاتیکردەوە، سیلڤا گرێبەستە نوێیەکەی لەگەڵ سیتی واژۆ دەکات. شایەنی باسە گرێبەستی ئێستای سیلڤا لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی تا هاوینی 2025 درێژدەبێتەوە، پێشبینیش دەکرێت تا ساڵی 2026 درێژبکاتەوە بە زیادکردنی مووچەی بەرچاو.