
فازڵ میرانی
لەبارەی پەیوەندیی و دەرئەنجامەکانی حەقیقەت لەگەڵ پڕوپاگەندە دەنووسم، لەم وتارەمدا سیاسەت دەستنیشان دەكەم، پڕوپاگەندە بۆ سیاسەتكردن لە ئەدای تایبەت بە حوكمڕانیدا.
ئەگەر ئەزموونی حوكمڕانییەكی بەرقەرار و پڕوپاگەندەكەیان پشكنی، كە بێگومان ئاراستەكراوە، بۆمان دەردەكەوێت ئەو وێنایە چییە كە پڕوپاگەندە دەیەوێت لەبارەی سیستەكەمەوە پێشكەشی بكات و مەودای ئەو ڕاستییەش چەندە كە پێشكەشی دەكات.
زۆرینەی سیستەمە حوكمڕانەكانی رۆژهەڵا ت گرنگییەكی تەواو بە پڕوپاگەندە دەدەن و چاودێریشی دەكەن، ئەمەیش بەو مانایە نییە کە ڕۆژئاواییەكان لە ململانێ ناوخۆیی و دەرەكییەكاندا بەشێک لەو پڕوپاگەندەیە بۆ خۆیان و سیستەمەكەیان بەكار ناهێنن، بەڵام ئازادی راگەیاندن، كە مەبەستم راگەیاندنی لێهاتوو و پیشەییانەیە، بەرامبەر جیاكردنەوەی پڕوپاگەندە لە ڕاستییەكان بێدەنگ نەبووە، هەروەهاش ڕەنگە بەهۆی پاڵنەر و پێشبڕكێ حزبییەكانەوە راگەیاندنی ئەوێ لەم بوارەدا سەرکەوتووش بووبێت، هەر بەمشێوەیەش پاساویان بۆ جەنگە دەرەكییەكانی رۆژئاوا هێناوەتەوە و بەهەمان شێوەیەش دەزگا حزبی و میدیاییە کێبڕکێکارەکانیش پەلەیان کرد بۆ پووچەڵكردنەوەی ئەو پڕوپاگەندانە و ئاشکراکردنی ڕاستییەکان، بێگومان ئەوەیش بە هەبوونی میدیایەکی سەربەخۆ دەكرێت.
لە وڵاڵاتانی ڕۆژهەڵاڵاتدا نمنمایشەکە بە هێواشی دەڕوات و لەوەیش خراپتر ئەوەیە كە پڕوپاگەندەكان بە هەمان شێوازی كۆن و كلالاسیكی باڵیان بەسەر ڕاستییەكاندا كێشاوە، نمایشەکە بەردەوام دەبێت تا سیستەمەکە تووشی هەڵئاوسان دەكەن و دەبێتە بارێكی قورس و دواتریش دەڕووخێت.
لە كاتێكدا حەقیقەت بە هەموو جۆرەكانییەوە مانای خۆی ون ناكات، كەواتە ئەوەیان كارێكە و ناتواندرێت رەتبكرێتەوە، پڕوپاگەندەش بریتییە لە پێشكەشكردنی زانیارییەك كە كاریگەری لەسەر رەفتاری تاك و كۆ هەبێت، چونکە وابەستەبوونێكی زیندووی ژیاری لە نێوانیاندا هەیە کە دەبێت هەبێت و ئەگەر نەمێنێت، گومان لە پڕوپاگەندە و لە هەواڵی ڕاستیشدا دروست دەبێت، ئەو وابەستەبوونەیش بابەتیبوونە.
شێوازەكانی راگەیاندن
پڕوپاگەندە لە دژی ئێمە زۆر بەکارهاتووە، ئێستایش بەردەوامە و هەر بەردەوامیش دەبێت، تا ئەوكاتەی عەقڵیەتەكان لەنێوان شەڕ و نەزانیندا بە دابەشبەكراوی بمێننەوە، لەبارەی ئێمەوە گوتراوە كە یاخی و تێكدەرین، خیانەتكار و بەكرێگیراوین، ئەو پڕوپاگەندانەیش تەنیا لە داڕشتنەوەی راگەیاندنەكان نەماوەتەوەو بە شێوەی وتار و هەواڵدا بەسەر میدیای ئاراستەكراودا دابەشكراون، تەنانەت لە ڕەفتاری ئەمنیی و سەربازیی و دادوەرییشدا بووە، لە کاتێکدا ڕاستییەکە ئەوەیە و زۆر کەسیش دەیزانن، کە ئێمە تێكۆشەرین، یان با بڵێین ئەوانەی حوکمڕانی
تاکەکەسی و زۆرەملێ و ملکەچبوون و بێدەنگی ڕەتدەكەنەوە بەڵام بابەتیبوونەكە پەیوەست نەبووە لەنێوان حەقیقەتی ئێمە و پڕوپاگەندەی ڕژێمە سەركوتكارەكان، هەروەهاش ڕژێمە ستەمکار و چەوسێنەرەكان، كە هەڵگری هەر بیروباوەڕ و ڕەگەزێك بووبن و تەنانەت ئەگەر هەڵگری دروشم و پراکتیزەکردنی دیموکراسیش بن، هەر ئاراستەكراون.
ڕژێمەكان و تەنانەت غەیرە حوكمڕانەكانیش زۆرن کە لە عەقلیەتدا ناسراون، هەر یەكەیەكی ئیداری تەنانەت ئەگەر لە دەرەوەی دامەزراوەكانی دەوڵەتیش بن، وەكو یەك خانەوادە دەتوانن پڕوپاگەندە ئاراستەی تاكێكی خانەوادەكە یان زیاتر بكەن، یاخود ئاراستەی دەرەوەی خانەوادەكەی بكەن و دووریشن لە حەقیقەتەكە، دادگاکانیش شایەدحاڵی زۆرێک لەو دۆسیانەی ململالانێن، كە تیایاندا لالایەنی داواكار درۆزنە.
مەبەست لەم قسانە ئەوەیە ئێمە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی و پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرەتاوە ئاگاداری ئەو شێوازەی فووتێكردنی پڕوپاگەندەكانین، كە پەرە بە بۆچوونێکی سەرلێشێواو دەدات، هەر بۆیەش تا ئێستایش ڕووبەڕووی میتۆدەکانی ئەو توندوتیژییە فیکرییە بووینەتەوە.
لە لای ئێمە ئەوە جێگیرە كە تەنیا ڕووبەڕووی شەپۆلەکانی پڕوپاگەندەی درۆ نەبینەوە، بەڵکو مكوڕین بۆ بەهێزکردنی بیری سیاسەتەکەمان و میدیاکەمان ئەویش بە پشتگوێخستنی هێڵی بابەتیبوون، کە ڕاستی و پڕوپاگەندە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
ئەم تەكنیكە فاكتەری مانەوەی حزبەكەی ئێمە و دەستكەوتەكانی گەلەكەمانە، پشتگوێخستنیش هۆكارێكی داڕووخانی ڕژێمەكان بووە و دیسان هەر ئەویش دەبێتەوە هۆكاری داڕووخانی ڕژێمەكانی داهاتوو.
وەرگێڕان: سەردار حوسێن