گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە قەرزی هاوسەرگیری و خانووبەرە راگەیەندراوێکی بڵاویکردەوە و تێیدا ئاشکرایکرد، گۆڕانکاری لە میکانیزمی گەڕاندنەوەی قەرزەکان دەکرێت.
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەبارەی دانەوەی قەرزی هاوسەرگیری و خانووبەرە، گۆڕانکاری لە میکانیزمی گەڕاندنەوەی قەرزەکان دەکرێت، بەجۆرێک رەچاوی دۆخی دارایی هاوڵاتییان بکرێت.
گوتیشی: حکومەتی هەرێم مەبەستییەتی کە فشارو بارگرانی لەسەر هاونیشتیمانییانی هەرێمی کوردستان دروستنەبێت و میکانیزمی پێشوو لە بەرژەوەندی هاووڵاتییاندا گۆڕانکاری بەسەردا دێت.