دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، لە سلێمانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە دەکاتە ئامانج و بەرپرسێکی باڵای پەکەکە و چەکدارێک و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کوژران.

دژەتیرۆری کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە، “ئەمڕۆ هەینی 11ی ئابی 2023، کاتژمێر 15:30، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە ڕێگەی ملەی نەڵمە لە نزیک ناحیەی ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج، بەهۆیەوە بەرپرسێکی باڵای پەکەکە و چەکدارێکی دیکە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کوژران.