بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی کۆمپانیای دانەگازی ئیماراتی دەربارەی کار و چالاکییەکانی ئەو کۆمپانیایە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ئاستی بەرهەمهێنانیان لە هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی 6٪ بۆ 36 هەزار و 400 بەرمیل نەوتی هاوتا زیادی کردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەو ماوەیەدا داهاتی کۆمپانیاکە 222 ملیۆن دۆلار بووە و هۆکارەکەشی دابەزینی نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهان بووە و کۆمپانیای پیرل پێترۆلیۆم بڕی 101 ملیۆن دۆلاری لەو ماوەیەدا وەک شایستە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەش داوە کە سەرەڕای ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنانیان زیادی کردووە، بەڵام تێچوونی کارەکانیان بە ڕێژەی 15٪ کەمی کردووە و وای کردووە دەرهاویشتەکانی دابەزینی نرخی نەوت سنووردار بێ