خەبات: حەمە ئەحمەد جاف:- كاتژمێر(6)ی سەرلە ئێوارەی 2023/8/10 لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو، رێوڕەسمێكی شایستەی بۆ ناساندن و بڵاوكردنەوەی ڕۆمانێکی (عوسمان دەروێش) بەناونیشانی (جانتاکەی ئارۆ) تایبەت بە مێرمنداڵان سازكرد.

کورتەیەک لە ژیاننامەی عوسمان دەروێش
شاعیرو چیرۆکنووس ناوی تەواوی( عوسمان شکور جاسم) ناسراو بە (عوسمان دەروێش)
لە ساڵی 1964لە گەڕەکی شۆڕیجەی شاری کەرکوک لەدایکبووە.
لەسەرەتای ساڵی هەشتاکانەوە دەنووسێت و یەکەم بەرهەمی شیعریی بەناوی (دایک ) لە ساڵی 1981 لە گۆڤاری بەیاندا بڵاوکراوەتەوە.
لە زۆربەی گۆڤار و ڕۆژنامەکان بەرهەمی بڵاوکردۆتەوە و لە گۆڤاری (گوڵەکان) گۆشەی تایبەتی هەیە و مەتەڵ بڵاو دەکاتەوە، هەروەک خۆی گوتی :
تا ئێستا 278 مەتەڵی بەشیعرەوە بۆ مناڵان نووسیوە و، زۆربەیان لەگۆڤاری مناڵاندا بڵاو بوونەتەوە.
ناوبراو دوکاندارە و لەشاری کەرکوک نیشتەجێیە.

بەرهەمە چاپکراوەکانی
1- دڵۆپێ ئەشک (شیعر) ساڵی 2007
2- (100) چوارینە شیعری مۆبایل ساڵی 2008.
3- نەوزاد و نازە (کورتە ڕۆمان) ساڵی 2009.
4- ورچە بەفرینە (شیعر بۆ مناڵان) ساڵی 2011.
5- مەتەڵ بەشیعرەوە بۆماڵان ساڵی 2012
6- بەڵێن و باپیرە (چیرۆک بۆ مناڵان) ساڵی 2012.
7- ئەنفال نامە (شیعر) ئامادەکردن و کۆکردنەوە ساڵی 2013.
8- لەتاڵ تاڵتر (شیعر و چیرۆک) تایبەت بە ئەنفال ساڵی 2016.
9- گیانداران و میوەکان (شیعر) بۆ منداڵان ساڵی 2018.
10- گەوهەر (ڕۆمان)
11- مەتەڵ بۆ منداڵان بەرگی دووەم
12- مەتەڵ بۆ منداڵان بەرگی سێیەم
13- مەتەڵ بۆمنداڵان بەرگی چوارەم.
14- مەتەڵ بۆ منداڵان بەرگی پێنجەم
15- پەیژەی زانست (شیعر) بۆمنداڵان
16- هێلانە چۆلەکە (چیرۆک بۆ منداڵان)
18- مراوی (شیعر بۆ منداڵان)