نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2023/8/8 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ستيڤن چارڵس هيچن، باڵيۆزى نوێى به‌ريتانيا له‌ عێراق كرد.
له‌ ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌ركاربوون، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ باڵيۆزى نوێى به‌ريتانيا خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان نيشان دا.
هه‌ردوولا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان، ده‌رفه‌ت و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م عێراق له‌ بوارى ئاسايش و ئابوورى و دامه‌زراوه‌كاندا تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له‌ گرنگيى قۆستنه‌وه‌ى ده‌رفه‌ته‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌نديى وڵات كرده‌وه‌.
دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جيى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو كه‌ تيايدا خاتوو ڕۆژى كه‌يڤ كونسولى گشتيى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.