ئیدارەی بایرن میونشن سەبریان تەواو بووە بەرامبەر بە خۆبەزلزانینی تۆتنهام سەبارەت بە فرۆشتنی هاری کەینی هێرشبەری ئینگلیزی، سەرەڕای هەموو ئەو پێشنیارانەی کە یانە ئەڵمانییەکە پێشکەشی کردووە بۆ بەدەستهێنانی.
ئیدارەی سپێرز بە سەرۆکایەتی دانیال لیڤی، ئۆفەرەکانی بایرن میونشنی ڕەتکردبووەوە، کە دوا ئۆفەریان بڕی 85 ملیۆن پاوەند بوو،
لەگەڵ خواستی بەدەستهێنانی زیاتر لە 100 ملیۆن پاوەند. بەگوێرەی ڕۆژنامەی تێلێگراف، یاریزانەکە بڕیاریداوە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا تۆتنهام بخاتە بەردەم بڕیارێکی یەکلاکەرەوە.
بایرن میونشن ناچار بوو وادەیەک بۆ تۆتنهام بدات، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە وەڵامی نوێترین ئۆفەر بداتەوە.
بایرن دەیەوێت یەکجاری و بۆ هەمیشە ئەو بابەتە یەکلایی بکاتەوە، دوای ئەوەی ناچار بوو چەند هەفتەیەک چاوەڕێی دانوستانە درێژخایەنەکانی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە بکات بەبێ ئەوەی بگەنە
ڕێککەوتن.