سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشوازی لە بڕیاری بەجینۆسایدناساندنی تاوانەکانی داعش لە دژی ئێزدییەکان لەلایەن بەریتانیا دەکەم.

رۆژی سێشەممە (1ـی ئابی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند، پێشوازی لە بڕیاری بەجینۆسایدناساندنی تاوانەکانی داعش لە دژی ئێزدییەکان لەلایەن بەریتانیا دەکەم، ئەمە دانپێدانانێکی دادپەروەرانەیە لە بەرامبەر تاوانێکی قێزەون و رابردوویەکی پڕ لە ئازار.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە، خوشک و برا ئێزدییەکانمان توانییان بەسەر ئەم تاوانەدا زاڵبن و بەهێز بمێننەوە، ئێمە هاوشان لەگەڵ گەلە سەربەرزەکەمان لە ساڕێژبوون و دووبارە بوونیادنانەوە دەوەستین.

ئەمڕۆ سێشەممە (1ـی ئابی 2023)، وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی بەریتانیا لە بەیاننامەکەیدا تاوانی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی بەجینۆسایدناساند.