سیروان حەسەن – سلێمانی
هەمیشە و لەهەموو کاتە پێویستیەکانی گەلەکەماندا هەولێر وهەولێریەکان فریادڕەس بوون ولەجێگای شیاوو کاتی پێویستدا قسەی یەکلاییکەرەوەیان هەبووە و هەمیشە ولەهەموو ڕوداووپێشهاتەکاندا قسە یەکلاییکەرەوەکەی هەولێر و هەولێریەکان لەبەرژەوەندی کورد و کوردستان بووە هەربۆیە هەولێر نەوا و دڵخۆشکەری کوردوکوردستانە.
خەڵکی کوردستان ئێستا بەهۆی هەندێ پێشهات و ڕوداوەوە لەبارودۆخێکی نائاساییدان و وەک کاری هەمیشەیی هەولێریەکان یانەی هەولێری کوردان بەسەرکەوتنیان بۆ یاری کۆتایی جامی عێراق کورد بەگشتی و وەرزشوانان بەتایبەتی یان دڵخۆش و شادومان کرد وبونە ئارامکەرەوەی دەروونی کوردستانیان و هەمومانیان دڵخۆش کرد و کێرڤی نیشتیمانی و کوردایەتی هەموومانیان هەڵکشان و هەستێکی نیشتیمانیانەی پڕ لەشانازی کوردانەیان بەهەموان بەخشی.
هەولێر یەکەم جارە سەرکەوێت بۆیاری کۆتایی جامی عێراق لەمێژووی تێکڕای یانەکانی کوردستانداو دووەم تیپی پارێزگاکانیی دەرەوەی بەغداديشە لەمێژووی ئەم پاڵەوانێتیەدا بگاتە یاری کۆتایی ، ئیشەڵڵا بۆ یەکەم جاریش لەیاری کۆتاییدا جامەکە بەدەست دەهێنێ بۆ کورد وک وردستان چونکە ئێستا هەولێر تەنها یانەی هەولێریەکان نیە و یانەی هەمومانە ونوێنەری هەمومانە ، نوێنەری هەموو شاروشارۆچکەکانی کوردستانە ، هەولێر ئێستا هەڵبژاردەی هەولێر و سلێمانی ود هۆک و هەڵەبجە وک ەرکوکە ، نوێنەری نەورۆز وزاخۆ و هەموو یانەکانی کوردستانە ، هەربۆیە لەیاری کۆتاییدا دڵی هەموو کوردستانیان لای ئێوەیە یەکەم دڵی من ، چاوی هەموو کوردستانتان لەسەرە یەکەم چاوی من،دەستی هەموو کوردستانیان بەئاسمانەوە نزا دەکەن بۆسەرکەوتنتان یەکەم دەستەکانی من.
بەدەستهێنانی جامی عێراق ئیشەڵڵا نەخەونە ونەخەیاڵ ونەئامانجێکی مەحاڵ چونکە مێژوی یانەی هەولێر شاهێدی ئەو ڕاستیەیە کە ئەنجامەکانی هەولێر لەخولی عێراق و جامی یەکێتی ئاسیا شایەنی ئەوەن کە ببنە بەردەبازێک بۆ بەدەستهێنانی جامی عێراق ودڵخۆش کردنی کوردان وجارێکی تریش وەک هەموو جارێک هەولێر دەبێتە هەوێنی دڵخۆشکردن وئارامکردنەوەی دڵی هەموو کوردستانیان.
لەیاری کۆتایی جامی عێراق دڵ لەدەست ودەم بەدوعا چاوەڕوان وئاواتەخوازی سەرکەوتنی کوردستان وهەولێر ئەکەین و هەولێریش وەک نومایندەی هەموو کورد و کوردستان ، هیوادارم جامی عێراق بەدەست بهێنن و لەیاریگای شەهید فڕەنسۆ نمایشی بکەن وجارێکی تر سەدان هەزار کەس لەویاریگایە کۆببنەوەو جەماوەرێکی ئەوەندە ئامادەببن ڕۆژی کۆبونەوە مێژووییەکەی یاریگاکەمان وەبیر بێننەوە و جارێکی تر گیانی کوردانە و ئومێدی کوردستانیانە لەجەستەی هەمواندا بپشکوێتەوە و هەمومان بزانین کە ئێمە بەبێ کوردستانەکەمان هیچ نین و لەپێناوی ئەوەدا کە نەبین بەهیچ هەمومان ببین بەقوربانی کوردستان و یەکەم کەسیش من.