خەبات: هاوار مورتكەیی:- یانەی وەرزشی هەولێر بۆ یەكەمینجار لەمێژووی خۆیدا گەیشتە یاری كۆتایی جامی عێراق بۆ تۆپی پێ، دوێنی شەو لە یاریگای شەعب لە بەغدا، یاری پێش كۆتایی جامی عێراق بۆ تۆپی پێ لەنێوان هەردوو یانەی هەولێر و حدوود بەڕێوەچوو، یاریزانانی یانەی هەولێر بەدرێژایی هەردوو گێمی یارییەكە ئاستێكی باشیان پێشكەش كردوو و زیاتر لە یاریزانانی حدوود هێرشیان دەبرد، تا لەگێمی دووەم و لە خولەكی 52 لەرێگای هێرشبەر مەحممود خەلیل، یانەی هەولێر گۆڵی یەكەم و سەركەوتنی تۆماركرد و گەیشتە یاری كۆتایی جامی عێراق، یانەی هەولێر چاوەڕێی یاریی ئەمشەوی هەمان قۆناغ دەكات لەنێوان هەردوو یانەی قوەی جەویە و كەرخ دەكات، كە بڕیارە كاتژمێر 8ی شەو بەڕێوەبچێت، جێی باسە بۆ پشتیوانی یانەی وەرزشی لەهەولێر لەو یارییەدا سەدان خاندەری وەرزشی لەهەولێرەوە چووبوونە یاریگای شەعب و هانی یانەكەیان دەدا.