خەبات: پەریهان عومەر:- هونەرمەند سەرگوڵ حسێن دەرچووی ئەکادیمیای هونەرەجوانەکان بەشی شانۆ ، بەشداری چەندین کاری هونەری کردووە وەک دراماو شانۆ سینەما کە دەوری باشی هەبووە لەکارەکانی ،تاوەکو ئێستاش هەر بەردەوامه لەکاری هونەری، هونەرمەند و شانۆکار سەرگوڵ حسێن لە دیدارێکی تایبەت بە خەبات باسی لە نوێترین شانۆی دەکات گوتی: من لە ئێستادا بەکارێکی تری هونەری بەشداریم کردووە ئەویش شانۆی ( تکایە بمکە بە کۆیلە )کە کارێکی شانۆیە وەک ئەکتەری سەرەکی بەشداریم کردووە بیرۆکەی کارەکە هی ئازاد کۆیە، نوسینی ودەرهێنانی کامەران رەوفە لە (28\7 )دەست بە نمایش دەکەین تا وەکو (2\8) لەپەیمانگای هونەرەجوانەکان رۆژانە سعات شەشی ئێوارە نمایش دەکرێ ئەم شانۆگەریە باس لە ژنە شەهیدێک دەکات لەگەڵ نەهامەتیەکانی لەم کۆمەڵگایە دە کە لە کۆتای شانۆگەریەکە داواکاریەکی هەیە، ئەم شانۆگەریە لە شارەکانی هەولێرو کەرکوک کەلاریش نمایش دەکرێ.