سهرهتا وتار بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆ گرتن و ئیرادەی تێپەڕاندنی قەیران
هۆزان موئەیەد عەلی
قەیران، سەرهەڵدانی دۆخێكی نەخوازراوی خراپە رووبەڕووی دۆخە باشەكە دەبێتەوە، درێژ خایەن و كورت خایەن لەم بوارەدا هەیە، واتای ئەوەیە قەیران ئەگەر هەنگاوی خێرایی بۆ نەنرێت وەك نەخۆشیی كوشندە دەبێتە هۆكاری لەناوبردنی ئەو بوارەی رووی تێ دەكات، بەتایبەتی ئەگەر ئەو قەیرانە گشتگیر بوو كەوتە بوارێك كە لە توانا و قەبارەی حكومەت یاخود كیان یا سیستەم بەهێز تر بوو، هەرێمی كوردستان لەم دۆخانەی زۆر بەخۆیەوە بینیوە واتا قەیرانگەلێكی زۆر رووبەرووی بوویتەوە، هیچ لەو قەیرانەناش نەیتوانیوە ئەو ئیرادەیە تێكبشكێنێت كە ئەنجامی لەناوچونی هەبێت.
لە دوای تێپەڕاندنی شەڕی ناوخۆ (جێی داخێكی مێژووییە) هەرێمی كوردستان بە چەندین قۆناغی سەختی قەیران تێپەڕیوە و لە هەریەك لەو قۆناغانەدا توانا و ئیرادە هەبون لە پشت تێكشكاندنی ئەو قەیرانانە بوون و لە بری ئەوەی قەیرانەكان كیانی هەرێم بشكێنێت پێچەوانە قەیرانە تێكشكاوە، بەڵام هەرگیز مەترسی سەرهەڵدانەوەی قەیران لەم هەرێمە دوور نەكەوتۆتەوە، جا لە هەر بوارێك بێت بەڵام ئەوەی جێیدڵخۆشیی زۆرە حكومەت و دامەزراوەكان پاڵپشت بەو بڕوا و متمانەی خەڵك هەیەتی قەیرانەكان تێپەڕێندراون و سەركەوتن بەسەریدا تۆماری پڕ شانازی بۆ هەمووان هێشتۆتەوە.
لە سەرەتای كابینەی نوێیەمی حكومەت قەیران یەخەی كابینەكەی گرتەوە، لە كۆڤید 19 تا دابەزینی نرخی پاترۆڵ و نەمانی جوڵەی بازرگانی و كەم بوونی داهاتی ناوخۆیی و لایەكیتر پشتتێكردنی حكومەتی عێراقی لە هەرێم لەڕووی داراییەوە وای كرد هەندێك خەڵك و لایەن هەل هەلەی روخان و شكستی هەرێم و لەناوچونی كیانەكە لێ بدەن! بەڵام وەك تۆماركردنی ئەفسانەیەكیتر لە كاری حكومڕانی سەرباری هەموو ئەو فشارانە هەبوون كابینەكە بەسەرۆكایەتی كاك مەسرور بارزانی سەركەوتو بوو لە هەنگاوی مانەوە، مانەوەیەك كە لە توانای كەم كەس هەبوو بەرپرسیاریەتی قۆناغە قورسەكە لە ئەستۆ بگریێت بەڵام ئەمە هاتە پێش كە ناو بنرێت بوێری لە رووبەرووبوونەوەی قەیران.
لەوانەی زۆربەمان رەخنەمان هەبێ یا گلەیی یاخود زۆرجار توڕەیی بەڵام هیچ لە مانە نەیتوانی هاوبەشیمان لەگەڵ حكومەت و سەرۆكی حكومەت لاواز بكات لە تێپەڕاندنی قەیرانەكان و پێویستیشە میدیا و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و … بە شانازییەوە ئاشنایەتی لەگەڵ هەنگاوەكانی تێپەڕاندنی قەیران پەیدا بكەین و بتوانین لە دروست بوونی هەر حاڵەتێكتر لەم جۆرە بە یەك دەستی و یەك دەنگی پاڵپشت بین لەگەڵ دامەزراوەكانی حكومەت تا قەیرانەكان نەبێتە هۆی لە دەست چوونی كیانێك كە بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی كاروانی خەباتی باوباپیرانمانە.