ئەمڕۆ یەكشەممە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ،درێژكردنەوەی ماوەی تۆماركردنی ناوی هاوپەیمانێتییەكانی بۆ 6ی مانگی ئابی داهاتوو ڕاگەیاند.
لەوبارەیەوە جومانە غەلای،وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە كوردستان تیڤی راگەیاند: ماوەی تۆماركردنی ناوی هاوپەیمانێتییەكان بۆ 6ی ئاب درێژكراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد،ئەم درێژكردنەوەیە دوا وادەیە بۆ ئەوەی بوارێكی فراوانتر بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا هەبێت.