كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان   بڕیاره‌ كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆی سبه‌ی یه‌كشه‌م 30ی7ی2023، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌رێوه‌بچێت.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ ده‌باشان له‌ شاری سلێمانی ده‌بێت و تاوتوێی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ و تایبه‌ت هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت.