دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە لە دەڤەری شارباژێڕ کردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار چەکدار کوژران و چەکدارێکی دیکەش بریندار بوو.
لە راگەیەندراوێکدا دژەتیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، “ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 28ی تەمموزی 2023، کاتژمێر 20:00، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە نزیک گوندی رەنگێنە لە دەڤەری شارباژێر لە پارێزگای سلێمانی کردە ئامانج و بەهۆیەوە 4 چەکدار کوژران و چەکدارێکی دیکەش بریندار بوو”.