رۆژی 23ی تەمموز لە ھوڵی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئامادەبوونی بەڕێزان (فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و، مەحمود محەممەد، ئەندامی دەستەی كارگێڕی و، سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارێزگای ھەولێر، كەمال كەركوكی، بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی كەركوك – گەرمیان، زاگرۆس فەتاح و، ھیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، دكتۆر سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و، د. چنار سەعد عەبدوڵڵا، بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندن، ئەحمەد كانی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی، د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و عەبدولرەحمان مستەفا، پارێزگاری پێشووتری كەركوك و ژمارەیەك لە پەڕلەمانتار و كەسایەتی و، ڕۆشنبیر و، ڕۆژنامەنووس و ئەكادیمیست و و چین و توێژە جیا جیاكان ئێوارە مەڕاسیمێك بۆ ناساندن و شرۆڤەی كتێبی بەڕێز (محەممەد قازی) بەناونیشانی (وێستگەكانی ژیانم لە شۆریجەوە بۆ ئەمریكا) سازكرا.

دوای خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاكی شەھیدان سەروەریان بارزانی نەمر و كاكە ئدریسی ھەمیشە لەیاد، بەڕێز کاک فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، وتەیەكی پێشكەش كرد و تێیدا باسی ڕۆل و خەباتی بەڕێز (محەممەد قازی) كرد و تیشكی خستە سەر گرنگی كتێبی “وێستگەكانی ژیانم لە شۆریجەوە بۆ ئەمریكا”.

دواتر دكتۆر فازڵ جاف لە رێگای ڤیدیۆە بەشداری لە ناساندنی كتێبەكە كرد و پاشان بەڕۆژ ئاكرەیی شرۆڤەی بۆ کتێبەکە کرد، لەكوتاییدا چەپكە گوڵی پیرۆزبایی پێشكەشی بەڕێز (محەمەد قازی) كرا.