دادگەی فیدراڵیی عێراق سکاڵایەکی تایبەت بە نایاساییبوونی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و راپرسی هەرێمی کوردستانی رەتکردەوە.
رۆژی یەکشەممە 16-07-2023، دادگەی فیدراڵیی عێراق لەسەر داوایەکی زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە کە داوای کردبوو بڕیار لە نایاساییبوونی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بدرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا دادگە بڕیاریدا بە رەتکردنەوەی ئەو سکاڵایە، بەو پێیەی ئەو پرسە لە دەسەڵاتی دادوەری دادگەکە نییە.