سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خوشك و برایانی پێڕه‌وی ئایینی سابیئه مه‌ندائی كرد به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی مه‌ندائییه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا ڕایگه‌یاند “گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خوشك و برایانی سابیئه مه‌ندائی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی مه‌ندائییه‌وه”.
ڕاشیگه‌یاند “هیوای جه‌ژنێكی خۆش و پیرۆزیان بۆ ده‌خوازم و به‌خێر و به‌ره‌كه‌ت بۆ هه‌موولایه‌ك بگه‌ڕێته‌وه”.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند “به‌و هیوایه‌م ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ی چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان له‌نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی نیشتمان”.
ئایینی سابيئه‌ی مه‌ندائی یه‌كێكه له ئایینه‌كانی ئیبراهیمی پێغه‌مبه‌ر و یه‌كه‌م ئایینی یه‌كتاپه‌رستییه، پێڕه‌وانه‌ی ئه‌م ئایینه دێرینه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، هاوشێوه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كانی تر له كوردستان ڕێز لێگیراون و وه‌ك خۆیشیان به‌رده‌وام دووپاتی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه له كوردستان ده‌توانن به ئاسووده‌ی له‌ژێر چه‌تری پێكه‌وه‌ژیان بژین.