ئه‌مڕۆ شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ پرسی جێبه‌جێ كردنی بودجه ده‌چێته به‌غدا.
بڕیار وایه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16/7/2023، شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی به‌غدا بكات و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق كۆ ببێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، مه‌به‌ستی سه‌ردانی شانده‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، بریتییه له پرسی جێبه‌جێ كردنی یاسای بودجه‌ی عێراق.