خەبات: حەمە ئەحمەد جاف:- كاتژمێر(6)ی سەرلە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی 2023/7/13 لە لقی هەولێری یەکێتیی نووسەران ــ هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو، نووسەرو ڕۆژنامەنووس (مامۆستا سەلام عەبدوڵڵا) باس لە كۆڕۆمانی(بووژانەوەی ژیلەمۆ) دەکات، شایانی باسە ئەو كۆڕۆمانە، بریتییە لە چوار رۆمان بە ناوەكانی (هەیئە) و (سێگۆشەی سنوور) و (كاروانی چەك) و (زیندانی گەڤەڕ).
ژیاننامەی نووسەر:
• لە ساڵی 1948 لە سلێمانی لە دایكبووە.
• خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە سلێمانی تەواو كردووە.
• لە ساڵی 1968 ـ 1977 لە چەندین قوتابخانەدا مامۆستا بووە
• لە ساڵی 1974پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە كردووە وپاشان بۆ خوێندن چۆتە ئەڵمانیا.
• لە ساڵی 1977لەلایەن ئیستیخباراتی سلێمانی گیراوەو پاشان براوە بۆ زیندانی (هەیئە خاسە) ی كەركوك و هەمانساڵ لەگەڵ 12 هاوڕێیدا لە زیندان رایانكردووە و بوونە پێشمەرگە.
• لە ساڵی 1978 لە زیندانی گەڤەڕ لە توركیا گیراوە.
• لە ساڵی 1979 لەشاری (جەزیرە) لە دەست جەندرمەی توركی هەڵاتووەو خۆی گەیاندۆتە وڵاتی سوێد.
• لە ساڵی 1979كە چۆتە سوێد لە زانكۆی ئۆپساڵا بەشی ئێران ناسی تەواو كردووە.
• لە ساڵی 1992 گەڕاوەتەوە كوردستان .
• لە ساڵی 1993 بۆتە جێگری پارێزگاری سلێمانی .
• لە ساڵی 1996بۆتە بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری ـ ئیدارەی هەولێر.
• لە ساڵی 2000بۆتە پارێزگاری سلێمانی لە ئیدارەی هەولێر.
• لە ساڵی 2006بۆتە بەرپرسی لقی چواری PDKلەسلێمانی.
• لەساڵی 2010بۆتە ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە پارێزگای سلێمانی.
• ئێستاش سەرنووسەری رۆژنامەی (خەبات) ی زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستانە.
بەرهەمە چاپكراوەكانی نووسەر:
• رۆژانی بێكاری 1982
• مەدالیای سەرۆك 1983
• بەهەشتی پەنابەران (شانۆگەری) 1985
• فەرهەنگۆكی سوێدی ـ كوردی 1985
• میر ئاخوڕ (شانۆگەری) 1986
• هیستریای كۆچ 1993
• زیندانی گەڤەڕ 1997
• بەرەو چەسپاندنی ئاشتی 1998
• زیندانی گەڤەڕ ( وەرگێڕدراوە بۆ عەرەبی ) 1998
• تەقریرستان 2000
• هەیئە 2003
• رۆژانی غوربەت 2007
• نووسینەكان 2009
• هەیئە ( وەرگێڕدراوە بۆ عەرەبی و فارسی ) 2009 ـ 2014
• ستوونەكانم ( سێ بەرگ ) 2014
• سێگۆشەی سنوور 2015
• تەقەی خۆشی رامەگرن 2019
• بووژانەوەی ژیلەمۆ ( كۆڕۆمان ) 2022
• شایانی باسە رۆمانی (بەرەو چیا) ئامادەیە بۆ چاپ