خەبات: سولین سلێمان:- هونەرمەندی بەناوبانگی ئێرانی ماجید رەزاڤی بریارە لە هەردو پارێزگای هەولێر و سلێمانی كۆنسێرتێك ئەنجام بدات. بە پێی زانیارییەكان كە ئەو هونەرمەندە لە پەیجی فەرمی خۆی ئاماژەی پێداوە بریارە لە ١٤ ی ئەم مانگە كۆنسێرتەكە لە سلێمانی ئەنجام بدرێت و لە ١٥ ی ئەم مانگەش لە هەولێری پایتەخت كۆنسێرتەكە بەرێوەدەچێت، پێشبینی دەكرێت هەوادارێكی زۆر ئەو هونەرمەندە لەوێ ئامادەببن چونكە لە كوردستان ماجید رەزاڤی خاوەنی هاوادارێكی زۆری كوردە.ماجید رەزاڤی لە دایكبوی ساڵی 1997 ە بە گۆرانی negin ghalbami توانی ناوبانگێكی زۆر پەیدا بكات ئەو گۆرانیەی ئێستا لە یوتیوب زیاتر لە ملیۆنێك بینەری تێپەراندوە.










