خەبات :حەمە ئەحمەد جاف:- دوای ئەوەی مامۆستای هونەرمەندو کەمانچەژەن و گەورە موزیکژەنی ناسراو ( جان تۆماس جانۆ کۆیی) ڕۆژی پێنجشەممە ٦ ی تەممووزی ٢٠٢٣ ماڵاویی لێکردین و جێی هێشتین ، هەرئەمڕۆش لە مەراسیمێکی شایستەدا تەرمی هونەرمەندی دێرین و گەورە موزیکژەنی ناسراو (جان تۆماس جانۆ) لە گۆڕستانی( الرجاء) لە شارۆچکەی عەنکاوە بە خاکسپێردرا، مەرگی ناوادەی مامۆستای هونەرمەند کەلێنێکی گەورەی خستە ناو هونەری ئاوازوگۆرانی و موزیکی کوردیمانەوە
کورتەیەک لە ژیاننامەی هونەرمەند جان تۆماس
مامۆستای هونەرمەند( جان تۆماس جانۆ ) لەساڵی 1947 لە شاری کۆیە لەدایکبووە خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە کۆیە تەواو کردووە ئامادەیی لە هەولێر و پەیمانگەی مامۆستایان لە سلێمانی تەواو دەکات.
لەساڵی 1976 لە چالاکی قوتابخانەکانی هەولێر دامەزراوە ساڵی 1977 لە ئەمینداریەتی گشتی ڕۆشنبیری و لاوانی ناوچەی کوردستان دامەزراوە.
لەساڵی 1958 دەستی بەکاری هونەری کردووە ئەو کاتە فێری ئامێری (عود) بووە لەسەر دەستی مامۆستا باکووری ساڵی 1963 فێری ئامێری (کەمان) دەبێت ساڵی 1969 تا 1974 لەگەڵ هونەرمەندان (زاهیر محەمەد و وریا ئەحمەد و ئەنوەر تاهیر و سەردار ئەحمەد) توانیان تیپی مۆسیقای باواجی دابمەزرێنن.
لە ساڵی 1974 لەگەڵ تیپی هونەری هەولێر کاری کردووە ساڵی 1977 بۆتە ئەندامی نەقابەی هونەرمەندانی لقی هەولێر .
لەساڵی 2001 دەبێتە سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان.
لەو شوێنانەش کاریکردووە
ــ تیپی باواجی کۆیە 1958 تا 1963
ــ چالاکی قوتابخانەکانی هەولێر 1963 تا 1966
ــ چالاکی قوتابخانەکانی سلێمانی 1967 تا 1969
بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر باسی كار و بەرهەمەكانی هونەرمەند جان تۆماس دەكات لەكاتی بەخاكسپاردن