ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە، هاندەران ڕەخنەیان لە مانچستەر یونایتد گرتووە، دوای ئەوەی یانەکە پیرۆزبایی لە گۆڵپارێزی پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد کردووە بەبۆنەی هاوسەرگیری لەگەڵ هاوبەشەکەی ئیدۆنی گارسیا.
یانە ئینگلیزییەکە ئۆفەرێکی نوێکردنەوەی دیخیا پێشکەشکرد، بەڵام بە کەمکردنەوەی مووچەی زۆر، بۆ وەرزێکی زیادە، گۆڵپارێزە ئیسپانییەکەش لەسەر ئەوە ڕازی بووبوو، بەڵام ڕاهێنەری یانەکە، ئێریک تێن هاگ، بڕیاریدا گرێبەستەکە بکشێنێتەوە.
یانە ئینگلیزییەکە، کەمر لە 24 کاتژمێر دوای ئازادکردنی دیخیا لە یانەکە، کۆمێنتێکی لەسەر وێنەکەی لە “ئینستاگرام” لەگەڵ هاوسەرەکەیدا کرد، یانەکەش نووسیویەتی: پیرۆزە دەیڤد”.
بەڵام زۆرێک لە هاندەرانی یانەکە کێشەیان لەسەر کاتی سڕکردنی یانەکە گرت و چەند هاندەرێکیش ڕەخنەیان لە یونایتد گرت.