له سه‌یرانگای هه‌ڵشۆ، له ده‌ڤه‌ری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، دوو پێشمه‌رگه‌ی حزبی دیموكرات له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كی پێشتر خۆیانه‌وه شه‌هید ده‌كرێن و یه‌كێكی تریشیان به زیندوویی هه‌ڵاتووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 7/7/2023، برایم چۆكه‌لی، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 12:45ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، سێ کەس لە ئەندامانی ئاشکرای حزب بە ناوەکانی: عادڵ قادری (سەرباز مهاجیر)، لوقمان ئاجی (لوقمان گەرگوولی) و ڕەسووڵ ئازرەخش، وێڕای کەسێکی دیکە بە نێوی سەعدی مرادپوور (ئەندامی کۆماریخوازان و پێشمەرگەی پێشووی حزبی دیموكرات) لە سەیرانگای گوندی هەڵشۆ دەکەونە بەر پەلاماری چەکداری و بەپێیی دوایین هەواڵ کە پێمان گەیشت، سەعدی مرادپوور بە زیندوویی دەرباز بووە و لوقمان گەرگولی و سەرباز مهاجیر شەھیدبوون و ڕەسووڵ ئازرەخش بێ شوێنە.