خەبات: رۆشنا عەلی:- دوای ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی پلەی سەرپەرشتیاری و ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەشێك لەكاندیدی پەروەدەكان بۆ بوونە سەرپەرشتیار ، بڕیارە ژمارەیەكی تر بكرێنە یەدەگ.
لە لێدوانێكی تایبەت بەڕۆژنامەی خەبات هەینی قادر بەڕێوەبەری گشتی یەكەی سەرپەرشتیاری لە وەزارەتی پەروەردە ئەوەی پشتڕاست كردەوە و لەمبارەیەوە گوتی: یەدەگی سەرپەرشتیاری وەك بیرۆكەیەك لای لیژنە دروستبووە لەبەر ئەوەی ژمارەیەكی زۆرمامۆستایان و پەروەدەكاران داواكاری بوونە سەرپەرشتیاریان پێشكەش كردبوو ئەو ژمارەیەی ئێمەش پێویستمان بوو دیاریكراو بوو ، بۆیە وەك لیژنەی باڵا لە ئێستادا لەبیری ئەوەداین یەدەگیش دابنێین بە پێی پێویستی ئەوپەروەدەكان چەندیان پێویستە لەوەڵامی ئەو پرسیارەش ئایا هەست ناكەن هێشتا ژمارەیەكی زۆری كاندیدان دەمێننەوە لەبەر زۆری ژمارەیان مامۆستا هەینی گوتی: بێگومان ژمارەیەكی زۆر دەمێننەوە، بەڵام ئێمە بەپێی پێویستی پەروەدەكان ئەو یەدەگانە دادەنێن بۆنموونە پەروەدەیەك پێویستمان بە 24 سەرپەرشتیار هەیە ڕەنگە پێنچ یەدەگیشمان پێویست بێت و بەو جۆرە دایان دەنێین لەسەر بنەمای نمرەكانیان.
دەربارەی ئەوەشی كە گلەییەكی زۆر ڕووبەڕووی لیژنەكەتان دەبێتەوەلەسەر نمرەو لە ڕووی دانانی نمرە ئێوە وەڵامتان چییە؟ئەوبەڕێوەبەرە گوتی: ئێمە هەموومان بە سنگێكی فراوان وەرگرتووە فۆڕمی پەڵپ گرتنمان هەیە لە سەرجەم پەروەدەكان و هەموو دراسە كراون لەلایەن لیژنە زۆر بە وردی دراسەی یەك بەیەكی پەڵپەكانی كردووە هەموو هەڵەو پەڵپەكانیش نەگەشتۆتە 10 كەس.
دەربارەی ئەوەشی كە ئایا دانانی ئەم یەدەگانە تەنها بیرۆكەیە یان لیژنە بڕیاری لەبارەوە داوە؟ هەینی قادر گوتی : بڕیار دراوە تەنها ئەوە ماوە كە بڕیار لەسەر ژمارەی یەدەگی پەروەدەكان بدرێت.