سه‌ره‌تا وتار هه‌ژاری به‌رپرسیاریه‌تێكی هاوبه‌شی نێوان ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگایه
فاضل میرانی*
كێ دووچاری سه‌رسوڕمان بێت له‌و واقیعه مه‌ترسیداره‌ی كه له لێواری داڕووخاندایه، ئه‌و واقیعه‌ی كه ئه‌گه‌ر بلوێ و ئیداره‌یه‌كی ئاماده بۆ دوورخستنه‌وه‌ی له‌و داڕووخانه ـ ئه‌وه بابزانێت كه ئه‌و واقیعه ده‌ره‌نجامی ئه‌و ململانێیه‌یه كه له كۆمه‌ڵگه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه و سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
له سروشتی ئاده‌میزاد و له ململانێی به‌رده‌وامی مرۆڤایه‌تیدا، ده‌بێ كه‌سانێك یاخود گرووپێك هه‌بێت كه بچێته ناو ئه‌و ململانێیه، جا چ به مه‌یلی خۆی بێت یان به‌ناچاری، به ئاگاداری خۆی بێت یان به نه‌زانی، به‌ڵام كه هۆش و بیر بوونی نه‌بوو یه‌كلاكردنه‌وه‌ش بوونی نابێت، ئه‌وا ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و ململانێیه‌ش سنووری نابێت، هه‌روه‌ك كه چۆن زۆربه‌ی ململانێكانی ناوچه‌كه‌مان هه‌روه‌كو ئه‌وانه‌ی كه له جیهانی ڕۆژئاواشدا هه‌بوون به‌ر له پێشكه‌وتن، ململانێی خۆێناوی بوون و هیچ نه‌رمی و ڕێگریه‌كی تێدا نه‌بووه.
هه‌ژاریش به‌روبوومی ئه‌و ململانێیه‌یه و به‌روبوومێكی تاڵیشه و به‌شێوه‌یه‌كی بێسه‌روبه‌رانه ده‌ستپێده‌كات و هه‌ژاریش په‌یدا نابێت ته‌نیا له‌وكاته‌دا نه‌بێت كه ده‌وڵه‌مه‌ندی په‌یدا ده‌بێت، هاوكات دیاریشه كه كێیه ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت و ئه‌وه‌ش كه هه‌ژار ده‌بێت له شه‌ڕێكدا كه سه‌رجه‌م كاریگه‌ریه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی تێدا به‌كارده‌هێندرێت: رێكلام و پاره و مێژوو و مرۆڤ و بیروباوه‌ڕ و ئاماده‌یی بۆ سه‌ركێشی قومارپێكردنیش، هه‌روه‌ها داڕشتنی یاسا و هاوكات لێدانیشی له‌پێناوی ئامانجێكدا.
ته‌نیا یه‌ك شتی یه‌كلاكه‌ره‌وه هه‌یه كه بڕیار له شه‌ره‌فمه‌ندی ئه‌و ململانێیه ده‌دات ئه‌ویش: هه‌ژاریه. به‌رپرسیارێتیه گه‌وره‌كه‌ی هۆكاره‌كانی ئابووری و ژیان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌ت، به‌دیاریكراویش حكوومه‌ت، هه‌ر حكوومه‌تێك بێت، چونكه هیچ لۆژیكێك له‌وه‌دا نییه كه چاوه‌ڕێی موعجیزه له حكوومه‌تێك بكه‌یت كه خراپیه‌كانی حكوومه‌ته‌كانی پێش خۆی بۆ مابێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و كاته ئه‌و حكوومه‌ته تاوانبار ده‌بێت كه به كاره‌كانی وا بكات هه‌ژاری زێده‌تر بێت.
كۆمه‌ڵگا بێ‌تاوان نییه له به‌رپرسیارێتی له‌هه‌مبه‌ر هه‌ژاریدا، به‌ڵام ده‌ستنیشانكردنی تاوانبارانی نێو كۆمه‌ڵگا كارێكی ئاسان نییه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی كه گوناهی ده‌سه‌ڵات دیاری بكه‌یت، چونكه ئه‌وه حكوومه‌ته ڕاسپێردراوه كه كاروبار‌و دارایی گشتی به‌ڕێوه‌ببات، هاوكات ملكه‌چیی تاكه‌كه‌سه‌كان بۆ سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی ئیداره وه‌همێك لای ئه‌و ئیداره‌یه دروست ده‌كات كه ئه‌و ڕاسته.
ئێمه‌ی (كورد) زۆربه‌مان واته سیاسییه‌كان و ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربه‌خۆكانیش، ئه‌وه‌مان پێ قه‌بوڵ نه‌بووه كه ملكه‌چی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌بین، چونكه هه‌ر زۆر زوو دركمان به‌وه‌كرد كه ئازادی به هه‌موو ڕوویه‌كانیه‌وه ڕه‌ونه‌قی نابێت ئه‌گه‌ر هه‌ژاری ڕوو له كۆمه‌ڵگا بكات و لێره‌دا تاوانی ده‌سه‌ڵات و ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی كه كۆمه‌ڵگای پی به‌ڕێوه ده‌بات ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌روه‌ها هاوبه‌شیی كۆمه‌ڵگه‌ی نادیاریكراویش به هیچ ژماره‌یه‌ك له‌و كرده‌وه‌یه‌دا ده‌رده‌خات كه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی زیان بووه.
عێراق وڵاتێكی كشتوكاڵییه، زۆربه‌ی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانیشی هه‌رێمیه، وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه و مه‌زه‌به و له‌ڕووی سیاسیشه‌وه ده‌وڵه‌تێكی تاڕاده‌یه‌ك تازه پێكهێنراوه، وه‌كو وڵاته هاوشێوه‌كانی له‌ناوچه‌كه‌دا ئه‌وانه‌ی كه سوپا تێیاندا كوده‌تای به‌سه‌ر پادشایه‌تیدا كردووه، به‌ڵام دواتر گلۆربووه‌وه به‌ره‌و بیرۆكه و پرۆژه‌یه‌ك كه ئه‌وه‌ی جێبه‌جێی كرد ده‌زگاكانی سه‌ركوتكردنی پێ له هه‌موو دۆسیه‌یه‌كی دیكه گرنگتر بووه، دواتریش به‌ره‌و ئه‌وه‌چوو خه‌ڵك بكرێنه وه‌زیفه‌داری ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی وا له كۆمه‌ڵگه‌كه بگه‌یه‌نێت كه مافی به‌سه‌ریانه‌وه هه‌یه و ده‌بێ گوێڕایه‌ڵی بن، به‌ڵام كۆمه‌ڵگا ـ له‌گه‌ڵ ئه‌و كولتووره بۆماوه‌ییه‌ی كه هه‌بووه ـ دیتی كه شتێكی خراپ نییه ئه‌گه‌ر ده‌ستكه‌وتی هه‌بێت، به‌پێی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه ده‌ڵێت موڵك لای ده‌سه‌ڵاته و (كۆمه‌ڵگه‌ش) موڵكی ئه‌وه، واته موڵكی (ده‌سه‌ڵاته).
ئه‌و هه‌ژاریه‌ی كه من مه‌به‌ستمه ئه‌و وێنه باوه‌ی لاوازی و جلوبه‌رگی كۆن و دڕا‌و نییه، چونكه ئه‌و جۆره وێنه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیدا زۆره و باوه، به‌ڵكوو هه‌ژاری زۆر له‌وه زیاتره، دزێوتر و ئاڵۆزتر له‌وه‌ی كه چاره‌سه‌ر بكرێت له به‌دواداچوونی ژیانی تاكه‌كه‌سه‌كاندا هه‌ر له ڕۆژی له‌دایكبوونیان تا مردن، له‌وانه‌ش په‌ره‌سه‌ندنی ده‌ستبردن بۆ دارایی گشتی و ڕاكردن یان خۆحه‌شاردان له په‌نای په‌رژینێكی چه‌كداری پێكهاتوو له كه‌سانی ده‌رچوو له یاسا یان سه‌ركوتكارانی یاسا و هه‌روه‌ها هه‌ژاری له پرۆگرامه‌كانی خوێندن و له خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ركردن، هه‌روه‌ها ته‌ماشاكردنی هه‌ندێك كه‌س وه‌كو كه‌سانێك كه خوێنی ئه‌وان پیرۆزه و خوێنی خه‌ڵكی دیكه بێ نرخه، ئه‌وه‌ش جۆرێكه له هه‌ژاری كه ته‌نیا هه‌ر ده‌سه‌ڵات لێی به‌رپرس نییه، به‌ڵكوو كۆمه‌ڵگه‌ش به‌شێك له‌و به‌رپرسیارێتیه‌ی له ئه‌ستۆیه كه به‌قه‌د بێده‌نگیه‌كه‌یه‌تی.
دابینكردنی خۆبژێوی كارێكی گران نییه، به‌ڵكوو ئاسانتره له‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتێك جڵه‌وی خۆی و ره‌عیه‌ته‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سانێك بكات کە ناوەندی هێز پێکدەهێنن کە یه‌كه‌مجار زیان بە کۆمەڵگا دەگەیەنن به‌وپێیه‌ی كه هه‌ر كۆمه‌ڵگایه تاسه‌ر ده‌مێنێت و به ده‌سه‌ڵاتیش به‌وپێیه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئامانه‌تكراوه. هەموو ڕیكلام و پڕوپاگەندەکان بێ مانا ده‌بێت ئەگەر هەژاری له کۆمەڵگادا ته‌شه‌نه بکات لە کاتێکدا ده‌سه‌ڵات وا بزانێت كه چاکە دەکات.
دەربارەی ئەو وڵاتانە بخوێننەوە کە لە ڕۆڵی خۆیان تێگەیشتن و ڕێگریان کرد لە بەرهەمهێنانی هەژاری لەلایەن ئەوانەوە بە وەبەرهێنان له تواناکان بۆ ئەوەی هەژاری به‌سه‌ره هه‌مه جۆراو جۆره‌كانیه‌وه له تاوان و نەزانی و ترس و گۆڕینی ئەولەویەتەکانیەوە سه‌رهه‌ڵنه‌دات، تا دەرمان نه‌دزرێت، کەرامەت زەلیل نه‌کرێت و پارەی دەوڵەت نەگوازرێتەوە بۆ ئەژمێری تاكه‌کەسی، پاشان بازاڕێک بۆ قسه‌گۆڕینه‌وه و یه‌كتر سه‌رزه‌نشتكردن دروست نه‌بێت. بازاڕی قسه‌كردنیش كۆمه‌ڵگا سه‌ردانیكه‌ریه‌تی و خاوه‌نه‌كانیشی ئه‌وانه‌ن كه به‌هۆی ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه.
*به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان