خەبات: سه‌نگه‌ر حوسێن:- له ده‌شتی به‌ڕانه‌تی هه‌ولێر، ساڵانه كێڵگه‌یه‌كی زۆر به به‌رهه‌می شووتی ده‌چێندرێت، ئه‌وه‌ی جێگای داخه له كاتی هاتنه به‌رهه‌م جووتیاره‌كان تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، عوسمان عه‌لی ئه‌حمه‌د جووتیارێكی ناوچه‌ی ئیفرازە و ماوه‌ی 35 ساڵه كشتوكاڵ ده‌كات، به هه‌ناسه ساردیی باس له بیستانه‌كه‌ی خۆی ده‌كات كه تازه به‌رووبوومه هاوینییه‌كه‌ی پێگه‌یشتووه‌و زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كه له‌ناو ده‌چێت، داوا له حكوومه‌ت و به‌رپرسانی كشتوكاڵ ده‌كات به هانای جوتیارانه‌وه بێن.
له‌م رۆژانه به‌مه‌به‌ستی كڕینی به‌رووبوومی هاوینه ڕووم بیستانه‌كانی ده‌شتی به‌ڕانه‌تی شاری هه‌ولێر كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بینیم تووشی شۆكی كردم، له‌م ناوچه‌یه چه‌ندین كێڵگه‌ی پێگه‌یشتووی شووتیم بینی كە كراوەتە پاوانی ئاژه‌ڵ، له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌شێوه‌یه‌كی دروست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت ره‌نگه به‌شی هه‌موو كوردستان بكات.
له‌نێو كێڵگه‌كه‌ی خۆیدا كه له‌گه‌ڵ كچ و كوڕه‌كانی خه‌ریكی ڕنینی ته‌ماته و شووتی بوون، جووتیار (عوسمان عه‌لی ئه‌حمه‌د) هۆكاری خه‌ساربوونی به‌رهه‌می شووتی و به‌رووبوومه‌كانی دیكه‌ی بۆ باس كردین و گوتی: له‌كاتی پێگه‌یشتنی شووتی ئێمه، به‌هۆی بوونی به‌رهه‌می وڵاتانی دراوسێ، نرخه‌كه‌ی داده‌به‌زێت بۆ 100 دینار بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك، ئه‌گه‌ر ته‌نێك شووتی بگه‌ینینه عه‌لوه بۆ ئێمە ته‌نیا 100 هه‌زار دینار ده‌كات، نیوه‌ی زیاتری بۆ كرێی ئۆتۆمبێل ده‌بێت، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌شی بۆ عموله‌ی عه‌لوه و ده‌ستیكار ده‌بێت، له كۆتاییدا ته‌نیا 15 هه‌زار دینار‌م بۆ ده‌مێنێته‌وه، بۆیه هیچ سوودێكی بۆ ئێمه نابێت، دواتر به‌ناچارییه‌وه ده‌یده‌ینه خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو بیستانه‌كه بكرێته پاوانی مه‌ڕ و ماڵاتیان.
له‌باره‌ی ئه‌و خه‌رجییه‌ی ساڵانه له زه‌وییه‌كانیان ده‌كه‌ن، جوتیار عوسمان عه‌لی ده‌ڵێت: له ساڵی 1988ـه‌وه كشتوكاڵ ده‌كه‌م، ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 4 ملیۆن دینار‌م له بیستانه‌كه‌م خه‌رج كردووه، هه‌ر له كیمیاكردن و كرێی زه‌وی و كرێی بیری ئاو و كڕینی سۆنده‌ی ئاو، فه‌رده‌ی پەیینی كیمیاییم به 90 هه‌زار دینار كڕیووه، ماوه‌ی 10 ساڵه حكوومه‌ت كه‌وچكه كیمیاییه‌كی نه‌داوینه‌تێ، ئێمه ساڵانه كرێی بیری ئاویش ده‌ده‌ین، جگه له كرێی تراكتۆر بۆ كێڵانی زه‌وی و كڕینی نایلۆن بۆ داپۆشینی زه‌ویه‌كان له كاتی سه‌رمادا، له‌گه‌ڵ پاره‌ی كرێكاری ڕنینی به‌رووبووم.
ئه‌و جووتیاره داوا له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بەرپرسانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌كات كه به‌هانای جووتیارانی ناوچه‌كه بێن و ده‌ڵێت: شووتییه‌كه‌مان پله یه‌كه، به‌ڵام ئه‌مساڵ پاره‌ی نه‌كرد، نه‌ك بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵكو بۆ ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقیش ناتوانین بینێرین. بۆیه داوا ده‌كه‌ین حكوومه‌ت ئاگای له ئێمه‌وه هه‌بێت له دابینكردنی ئاو و كاره‌با و پەیینی كیمیایی و چاككردنی رێگاوبانه‌كان و له‌چه‌ند شوێنێك ساردكه‌ره‌وه‌مان بۆ دابنێت بە مەبەستی هه‌ڵگرتنی به‌رووبوومه‌كان، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی بازاڕی شاره‌كانی عێراق به‌ڕووی به‌رهه‌مه‌كانمان، ئه‌و كاته‌ش ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین تا په‌ره به كشتوكاڵی خۆمان بده‌ین و بیكه‌ینه جێگره‌وه‌ی نه‌وت بۆ پێشخستنی كوردستانه‌كه‌مان.










