فاضل میرانی
دیموکراسی وەک ڕێبازێک ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبێتەوە لە گۆڕەپانێکدا، کە پڕە لە بیروباوەڕی جیاجیا، بۆیە ئەگەر بویسترێ شتێکی لێ هەڵبژێردرێ یان ناچاربکرێی شتێک لە دیموکراسی وەربگریت ئەوە هەڵبژاردنە، کە پێویستی بە خۆکاندیدکردن، دەنگدان و بردنەوە و دواتر رۆشنبیرکردنی خەڵک هەیە، بۆ ئەوەی تێیانبکەینی، کە دیموکراسی پەیڕەوکراوە و کۆتایی پێهاتووە، ئەو کاتە گەشەی ڕۆشنبیری دیموکراسی و بەرزکردنەوە و ڕیشەکێشکردنی ئەو کولتوورە کەڵەکەبووە دەکوژێت، کە سیستەمەکانی حکومەت بەرهەم دەهێنێت و ناوەڕۆکی خۆی دروستکردووە، بەڵام ئەنجامەکە ئەوەیە گرنگی بە نەفرەتکردنی مێژوو نادا، ئەگەر هێشتا لە ژیاندا بێت، چونکە کولتووری پاساودان و هێرشی زارەکی لە نێوان خۆیان و خەڵکدا بڵاو دەکەنەوە.
دوور لە هەموو ئەو پۆست و بڕیارانەی، کە پێش ئەزموونی ئەوانە دەکەوێت، کە بڕوایان بە حوکمڕانی هەیە. دیموکراسی ڕێگایەکی تایبەتە، کە پێشکەوتن و ڕەخنەی خێرا قبوڵ دەکات و دیموکراسیش دەتوانێت ئەو کەسانەش تاقیبکاتەوە، کە بڕوایان پێی هەیە. بەڵام بیروباوەڕەکان هەرچییەک بن، پاک و بێگەردن لەو فەرمانانەی، کە دەبنە هۆی نانەوەی تراژیدیایەک بۆ مرۆڤ، چونکە ئەو خراپەکاریەی، کە لە ئەنجامی هەندێک لەو میلیشیایانەی، کە مەبەستمە هۆکاری تراژیدیاکانی کوردستان و عێراقن، لەوانە، جینۆسایدی پێش و پاش ئەنفال، بۆردومانکردن بە گازی ژەهراوی، ئەنفالکردن، دادگاییکردن و لەسێدارەدان لەژێر یاسای ئاسایشی حیزبی سیاسیدا نیشان دەدات.
دیموکراسی دوژمنی باوەڕ و یەکێک لە قەدەغەکراوەکانی نییە، بەڵکو بەگوێرەی ئەو هەڵسوکەوتە کەڵەکەبووەی، کە گۆڕانکاری ناناسێتەوە، بەڵکو باوەڕی بەوە هەیە و کار دەکات بۆ سنووردارکردنی دیموکراسی بۆ ئەوەی ببێتە ئامرازێکی سنووردار و کۆنترۆڵکراو بۆ گەیشتن بە ناوەندی یاسادانان و جێبەجێکردن و ئەوەی لەگەڵیدا دێت لە دەستگەیشتن بە جومگەکانی تری دەوڵەت.
ئەمە ئەو شتەیە، کە عێراق پێشتر ئەزموونی کردووە و ئەگەر سوور نەبێت لەسەر ئەوەی بە جددی بیر بکاتەوە بۆ پێچەوانەکردنەوەی، ئیتر هیچ هیوایەک نییە چاوەڕێی ئەوە بکات، کە بارودۆخەکە بەرەو باشتر و لەسەر هەموو ئاست و سەرنجێک بگۆڕێت، بەڵام شتەکە وەکوو قسەکردن و لێدوانە ناکۆکەکان دەمێنێتەوە، کە بۆ بەکارهێنان دروستکراوە.
جۆرج کلیمێنسۆ دەڵێت: زۆر کەس باسی مرۆڤایەتی دەکەن و پەیڕەوی ناکەن. من دەڵێم: زۆر کەس باسی دیموکراسی دەکەن و دژایەتی دەکەن.
٭ بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
لە عەرەبیەوە: شوان سەرابی