خەبات: رۆشنا عەلی:- سیما ئەو قوتابییەی نەخۆشی شێرپەنجەماوەی دوو ساڵە بەرۆكی گرتووە وبەردەوام لە ژێر چارەسەری پزیشكدایە لەپۆلی نۆ بەەۆی نەخۆشییەكەیەوە وازی لە خوێندن ەێنا بۆماوەی ساڵێك و دواتر گەڕایەوە قوتابخانە، ەەر لەپۆلی نۆ تا كۆتایی وەرزی یەكەم بەردەوام بوو ، بەڵام وەرزی دووەم دیسان قوتابخانەی بۆ وڵاتی ئەردەن و چارەسەری كیمیایی بەجێەێشت ، وەك ەەر قوتابییەكی تر ویستوویەتی ئەو قۆناغە ببڕێت و ەەر چۆنێك بێـت ەەوڵی داوە لە ڕێگایەكەوە تاقیكردنەوە ئەنجام بدات ، خەبات راپۆرتێكی لەم بارەیەوە ئامادە كردووە، چیرۆكی تاقیكردنەوەكەی دەگێڕێتەوە.

بەڕێوەبەری قوتابخانەكەی سیما دەڵێت: سیما قوتابییەكی زیرەك بوو لەپۆلی یەكەوە لەم قوتابخانەیە ەەموو ساڵێك ئاستی یەكەمی بەدەستەێناوە،بەڵام ماوەی دوو ساڵە توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووەو لەژێر چاودێری پزیشكدایە.

سوعاد كەریم بەڕێوەبەری قوتابخانەی ڕاژانی بنەڕەتی لەم بارەیەوە بۆ خەبات گوتی: سیما پار وازی لە قوتابخانە ەێناو نەیتوانی بەردەوام بێت یەكێكە لە قوتابییە زیرەكەكان لە پۆلی یەك تا پۆلی 9 ەەموو ساڵێك یەكەمی قوتابخانەكەمانە زۆر دڵگران بووین بەم حاڵەتەی، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەمساڵ نەیتوانی بەشداری بكات لە تاقیكردنەوەكان و ەەر لەوەرزی یەكەم دەوامی كرد چووە وڵاتی ئەردەن بۆ چارەسەر ،دیار بوو حەزی دەكرد تاقیكردنەوە بكات ەەرچەندە بۆ ئەو زەحمەت بوو ، بەڵام سوور بوو لەسەری و چەند جارێك پەیوەندی پێوە كردم و ئەو داوایەی ەەبوو دەیگوت ئەگەر بمرم لە دڵم دەرناچێ‌ و نامەوێ‌ بمێنمەوە ئەمساڵ ، بۆیە ئێمە زۆر ەاوكاریمان كرد تا بتوانێت بە ئۆنلاین تاقیكردنەوە بكات، بەبێ‌ كتێب و خوێندن توانی تاقیكردنەوەكان بكات و دەربچێت ئەزموونەكان لە رێگای ئۆنلاین پەیوەندیان ەەبوو لەگەڵ قوتابییەكە لەڕێگای بەرنامەی زووم لە ەەمان كات و بە ەەمان پرسیاری تاقیكردنەوەكانی پۆلی نۆی بنەڕەتی سەرجەم وەڵامەكانیان لێ‌ وەردەگرت و دەیانبردە شوێنی تایبەت و دەگەیشتە دەست لیژنەی باڵای تاقیكردنەوەكان و دواتر بە ئەنجامێكی باش و بە كۆنمرەی 77 دەرچوو.

دایكی سیما دەربارەی ەەوڵەكانی بۆ بەشداریكردنی كچەكەی لە تاقیكردنەوەی پۆلی نۆ بۆ خەبات گوتی : كاتژمێر 1:30 ی شەو بوو نامەیەكم بۆ وەزیری پەروەردە دكتۆر ئالان حەمە سەعید نارد تەنەا وەك ەەوڵێك وتم یان نامەكە ناخوێنێتەوە یان وەڵام دەداتەوە،بەڵام ئەو ڕاستەوخۆ تەلەفۆنی بۆكردم سەرەتا تەنەا دوعای بۆ كردو وتی: لەبەر ئەوەی تاقیكردنەوەی نیشتمانییە زۆر زەحمەتە ،منیش زیاترم نەوت و زۆر گریام ئیدارەی نەخۆشخانەكە كە حاڵەتی من و كچەكەمیان بینی وتیان تەنەا ژمارەی وەزیری پەروەردەمان پێبدەن ئێمە خۆمان پەیوەندی پێوە دەكەین ،بڕیار بوو لە ڕێگای وەزیری تەندروستی ئەردەنەوە پەیوەندی بەوەزیری تەندروستی ەەرێمی كوردستانەوە بكرێت و دواتریش بە وەزیری پەروەردە ، بەڵام دواتر وەزیری پەروەردە خۆی دووبارە پەیوەندی كردەوەو ژمارەی مامۆستایەكی بەناوی مامۆستا ەەردی دایە من كە پەیوەندی پێوە بكەم و پڕۆسەی تاقیكردنەوەكە ڕێك بخات ، ئەوان ەەموو ڕێكارەكانیان بۆ جێبەجێكردم زۆر دڵیان خۆشكردین وام ەەست ئەكرد ئەوانە ەەموو خوا ەێناویەتییە ڕێگامان تا ەەندێ‌ باری سەرشانمان سووك بێـت.

دایكی سیما دەربارەی دۆخی كچەكەی دەڵێت كچەكەم بەپێی ئەو زانیاریانەی ەەیبووە چووە تاقیكردنەوەكان ،بێ‌ كتێب و ئامادەكاری و بێ‌ خوێندن و لە ژووری چارەسەریدا، چونكە دوای نەشتەرگەری دەستی بە تاقیكردنەوە كرد بەجۆرێك نەیدەتوانی دانیشێت و خۆی پێڕانەدەگیرا.

لەبارەی دۆخی دەروونی كچەكەشی بە ەۆی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكەوە دەڵێت: ئەو تاقیكردنەوەیە زۆر كاریگەری ئەرێنی ەەبوو لەسەر باری دەروونی كچەكەم ،خوا خێری د. ئالان و مامۆستا سوعاد بنوسێ‌ زۆر ەاوكاریان كردین و ئەوەی بۆ كچەكەی منیان كرد زۆر زۆر بوو.

دەربارەی ئەوەشی كە ئایا كاتێك پێیان گوت دەرچووی ەەستی چۆن بوو بەو حاڵەت و نەخۆشییەی ەەیبوو ؟گوتی :ئەو رۆژە كە تازە دەرزی لێدرابوو لە خۆشیا ببووە سیمایەكی تر و ەاتبوو لای ئێمە دانیشتبوو تەلەفۆنی بۆ برا و خزمەكانمان دەكرد و ەەواڵی دەرچوونی پێدەدان.
دەربارەی ئەوەشی كە ئایا ەەستیان ئەكرد جیاواز بوو تاقیكردنەوەكە لەەەر تاقیكردنەوەیەكی تر گوتی: ەەموو پرۆسەی تاقیكردنەوەكە بە سیستەم جێبەجێكرا لە رێگای بەرنامەی زووم مامۆستا ەەردی خۆی سەرپەرشتی دەكرد پرۆسەیەكی زۆر جوان و سەركەوتوو بوو بەجۆرێك كەلە ەیچ وڵاتی دنیا ەاوشێوەی نەبوو.

سیما چی دەڵیت؟
سیما لەبارەی تاقیكردنەوەكەی كە بۆچی پێـی خۆش بوو تاقیكردنەوە بكات؟گوتی باوەڕم بە ئایندە ماوە من ەیوام بەژیان ماوە بۆیە پیم خۆش بوو تاقیكردنەوەكە بۆ ئایندە بكەم ەیچم نەخوێندبوو تەنەا ئەوەی لە وەرزی یەكەم خوێندبووم ەەندێك شتم بیر مابوو ئەوەی تر بە فكری خۆم وەڵامم دەدایەوە.

دەربارەی ئەوەشی ئێستا تۆ ئەزموونێك ەەیە لە تاقیكردنەوەی ئۆنلاین چۆن بوو ئەو ئەزموونە بۆتۆ ؟گوتی :دەیانگوت ناخۆشە ،بەڵام لای من زۆر ئاسایی بوو وەك تاقیكردنەوەیەكی ئاسایی بوو تەنەا كامێراكەم لەسەر بوو، نمرەكانی خۆت بەدڵ بوو بەپێی ئەوەی دەوترێت زۆر زیرەك بووی ساڵانی رابردوو نمرەكان بە دڵنیاییەوە رام لێ نەبوو ،بەڵام بەو پێەی نەمخوێندبوو زۆر باش بووم.

دەربارەی ئەوەشی كە ئایا بەچ شێوزەیەك ستافی نەخۆشخانەكە ەاوكاریان كردووە ؟سیما گوتی: زۆر ەاوكارم بوون ەەرچەند ەەندێكیان ئیشی خۆیان نەبوو ,بەڵام لەبەر ئێمە زوو دەەاتن ەەتا لەكاتی تاقیكردنەوە ئامادەبن دوو رۆژیش پشوویان ەەبوو، بەڵام ەە رەاتن لەبەر تاقیكردنەوەكەی من ئەو پرۆسەیە زۆر گەورە بوو ئەگەر خۆم نەمبینیایە رەنگە باوەڕم نەكردایە منیش سوور بووم لەسەر ئەو تاقیكردنەوەیە كە بیكەم و نەمویست ساڵێكم بڕوا.