وه‌زاره‌تی دارایی لیستێكی دیكه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی پێنجی راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: سبه‌ی سێشه‌م 20ی6ی2023، مووچه‌ی یه‌كه‌ی 70 و 80 دابه‌شده‌كرێت.
بۆ رۆژی چوارشه‌م 21ی6ی2023،مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی دابه‌شده‌كرێت.
بۆ رۆژی پێنجشه‌م 22ی6ی2023، مووچەی وەزارەتی ناوخۆو بەڕێوه‌بەرایەتی دام و دەزگا نەوتیەکان و بەڕێوه‌بەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە دابەش دەکرێت.
رۆژی 15ی6ی2023، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌:  لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕی چوار سەد ملیار دینار لە ڕێگای بانكی ڕەشید و ڕافیدەینەوە گەیشتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق.
رۆژی  یەكشەممەش18-6-2023، بە وەزارەتی تەندروستی دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار كرا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ش مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و لیواكانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ت دابه‌شكرا.