بەغدا و ئەنقەرە رێککەوتوون بۆ تاوتوێکردنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان هەفتەی داهاتوو کۆببنەوە کە لە 25ی مانگی ئاداری رابردووەوە دوای بڕیارەکەی دادگەی نێوبژیوانی پاریس راگیراوە.
باسم محەممەد عەبادی، بریکاری وەزیری نەوتی عێراق بۆ کاروباری دەرهێنان بە رۆژنامەی سەباحی حکومی راگەیاندووە، “رێککەوتن لەگەڵ تورکیا کراوە رۆژی 19ـی ئەم مانگە لە بەغدا کۆببنەوە بۆ تاوتوێکردنی هەناردەکردنەوەی نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکی.”