چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی یەکشەمی داهاتوو، 400 ملیار دینارەکەی بەغدا بخرێتە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان و دوای ئەوەیش ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران دەکرێت.

لە کۆبوونەوەی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیار لەسەر ناردنی بڕی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان درا و بە قسەی ئەمینداریەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕێکارەکانی ناردنی ئەو پارەیە چەند ڕۆژێکی دەوێت و ئەمڕۆ تەواو بووە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایگه‌یاند :  پێشبینی دەکرێت ڕۆژی یەکشەمی داهاتوو بڕی 400 ملیار دینارەکەی بەغدا بخرێتە سەر هەژماری کوردستان.

ڕوونیشی کردەوە کە بە گەیشتنی ئەو پارەیە ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران دەکرێت.