زه‌نگی چوونه ژووره‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران بۆ هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق لێدرا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی‌ش رایگه‌یاند كه رێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ تێپه‌ڕاندنی بودجه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر زه‌نگی چوونه ژووره‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران بۆ هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق لێدرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه وتی: “سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق داوا له په‌رله‌مانتاره‌كان ده‌كات له ھۆڵی كۆبوونه‌وه ئاماده‌بن”.
لای خۆیه‌وه عه‌توان عه‌توانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكی كورتدا وتی: “كێشه‌كان چاره‌سه‌ركراون و رێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ تێپه‌ڕاندنی بودجه”.









