ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو-ی وەك وادەی ئەنجامدانی دانیشتنێك بۆ دەنگدان لەسەر بودجەی گشتی دیاریكرد.
فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمان لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە: دانیشتنی پێنجشەممەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ كۆماری عێراق بۆ ساڵانی دارایی (2023،2024،2025) لەخۆدەگرێت.
