سه‌لام عه‌بدوڵڵا
جاران شانازی ته‌نیا به‌وه‌وه ده‌كرا، كه كێ زیاتر ده‌توانێت خزمه‌تی گه‌له‌كه‌ی بكات، جا له هه‌ر بوارێكدا بوایه ئه‌وه جێی ڕێز‌و پێزانینی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی دڵسۆز و نیشتمانپارێز ده‌بوو، ئه‌و كه‌سه‌ش وه‌ك نموونه ئاماژه‌ی پێده‌درا و ده‌كرایه نموونه، بۆ نه‌وه‌ی –به‌ڕاستی- نوێ و گه‌نج و لاوی كورد‌و به شانازییه‌وه په‌یڕه‌وییان ده‌كرد و ئه‌و كه‌سانه‌یان به‌سه‌رمه‌شقی خۆیان ده‌زانی و هه‌وڵی به‌جێهێنانی كردار و گوفتاری ئه‌وانه‌یان ده‌دا.
كه‌چی ئه‌مڕۆ ده‌بینین كه‌سانێك و هه‌ندێك لایه‌ن په‌یدابوون كه دژایه‌تی گه‌ل و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كردۆته دروشم و هه‌وڵی له‌باربردنی هیوای گه‌له‌گه‌مانی كردۆته ئامانج و شه‌و و رۆژ، زۆر به گه‌رمی، كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش به حسابی خۆیان و له‌بیروبۆچوونی گه‌نده‌ڵی خۆیاندا به خزمه‌ت ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ن و به شانازییه‌وه له تیڤی و سایت و میدیای بێباكی دژه گه‌ل و نیشتماندا بڵاوده‌كه‌نه‌وه و بێ شه‌رمانه لایه‌نگریی هه‌موو كه‌س و لایه‌نێك ده‌كه‌ن كه پڕۆژه‌یه‌ك یان بۆچوون و هه‌ڵوێستێكی دژی گه‌له‌كه‌مان و قه‌واره‌ی هه‌رێمی هه‌بێت ئه‌وان پشتیوانی و ره‌واجی بۆ په‌یدا ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌مه‌ش كێبڕكێ له‌گه‌ڵ نه‌یاران و ناحه‌زانی هه‌رێم و یه‌كدیدا ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت به شانازییه‌وه رێپیشانده‌ری بۆ دوژمنانی ئه‌م هه‌رێمه، كه به سه‌دان و هه‌زاران قوربانی هاتۆته‌كایه‌وه، ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌تا ئێستا ئه‌وانه شه‌ڕیانه له‌نێو خۆیاندا له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كاره چه‌وتانه‌یان و هه‌ریه‌كه‌یان ده‌ڵێ كه به هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ته‌نیا خۆی بووه!! جا ئه‌وانه- هه‌ر كێیه‌ك بن- بزانن یان نه‌زانن ئه‌و ره‌فتارو گوفتارو هه‌وڵانه‌یان ته‌نیا یه‌ك پێناسه لای نیشتمانپه‌روه‌ران و دڵسۆزانی گه‌له‌كه‌مانی بۆ ده‌كرێ كه ئه‌ویش له خیانه‌ت له نیشتمان كه‌متری پێناوترێت.
فه‌رموون ئه‌وانه ئێستا، رۆژانه، به ئاشكرا داوای ڕاده‌ستكردنی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم و ئابوورییه‌كه‌ی ده‌كه‌ن كه بدرێته ده‌ست به‌غدا و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم وه‌ك پارێزگایه‌ك بكرێ، كه مه‌به‌ست لێی نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی هه‌رێمه و هیچی تر، له ڕاستیدا، ئه‌م شێت و هاربوونه‌ی ئه‌وانه و نه‌یارانی هه‌رێم له به‌غدا ته‌نیا له‌و ڕاستییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه هه‌رێم به به‌راورد له‌گه‌ڵ شاره‌كانی خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراقدا گه‌لێك هه‌نگاوی بۆ پێشه‌وه ناوه‌و ئاوه‌دانی و گوزه‌رانی خه‌ڵك- سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاسته‌نگه‌كانی به‌غدا- زۆر له‌پێش پارێزگاكانی تری عێراقه‌وه‌یه‌و ئاستی هه‌ژاری پارێزگاكانی هه‌رێم له‌چاو سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراقدا كه‌مترینه، بۆیه به‌و شێوه‌یه گڕییان گرتووه و خۆیان له‌و ڕاستییه به‌دوور ده‌گرن كه هه‌رێم به‌و تۆزه میزانیه‌یه‌ی بۆی ته‌رخان كراوه كه به كلك و گوێ كراوی ده‌یداته هه‌رێم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانیویه‌تی ناوچه‌كانی خۆی به جۆرێك ئاوه‌دان و پێش بخات كه بۆته مایه‌ی رق و كینه‌ی ئه‌وان و به‌كرێگیراوان و هاوكارانیان و هاوكات بۆته مایه‌ی ده‌ستخۆشی دڵسۆز و دۆستان و نیشتمانپه‌روه‌ران.