سوپای عێراق لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان جارێكی تریش هەڵیانکوتایە سەر جووتیارانی گوندەکە و پیان ڕاگەیاندوون کە بە هیچ جۆرێک بۆیان نییە هیچ کارێک لەسەر ئەو زەویانەیان ئەنجام بدەن.

محەمەد ئیسماعیل نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان ڕايگەیاند :  دوێنێ لەلایەن فەرماندەی سوپای عێراقەوە سەرجەم جووتیارانی گوندەکانی (پەڵکانە، شەناغە، سەربەشاخ، خەرتبە و گابەرەکە) ئاگەدار كراونەتەوە کە بە هیج جۆرێک بۆیان نییە لەسەر ئەو زەوییانە کار بکەن و تەنها دەتوانن دروێنە بکەن پاش دروێنەکردن ناتوانن هیچ جۆرە کارێکی تر لەسەر ئەو زەوییانە ئەنجام بدەن.

ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەو فەرماندەیە باسی لەوە کردووە کە بە فەرمانێک لە سەرووی خۆیانەوە پێیان ڕاگەیەندراوە کە رێگە بە هیچ جۆرە کارکردنێک نەدەین لەو زەویانە.