گوتەبێژى ئەنجوومەنى باڵاى ئیسلامى عێراق رایگەیاند لە کۆبوونەوەى هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت رێککەوتنى بەرایی لەسەر پشکى هەرێمى کوردستان لە پڕۆژەیاساى بودجەى گشتى کراوە، تەنیا داڕشتەى کۆتایی ماوە و هەردوولا رێککەوتوون فرۆشتنى نەوت و مامەڵەکردن بە هەژمارى بانکى داهاتەکەیەوە بە هاوئاهەنگى بێت لە نێوانیاندا.

رۆژی 30 ى ئایارى 2023، د. عەلى دفاعی، گوتەبێژى ئەنجوومەنى باڵاى ئیسلامى عێراق، کە یەکێک لە پێکهێنەرانى هاوپەیمانیی چوارچێوەى هاوئاهەنگییە بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاندوه‌ :   لە کۆبوونەوەى هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت رێککەوتنى بەرایی کراوە لەبارەى هەردوو مادەى 13 و 14 ى  پڕۆژەیاساى بودجەى گشتى کە تایبەتن بە پشکى هەرێمى کوردستان لە پڕۆژەیاساى بودجەى گشتى عێراقدا و، تەنیا داڕشتەى کۆتایی ئەو گۆڕانکارییانە ماوە کە لەبارەیەوە رێککەوتوون.”