وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان رایگه‌یاند، بۆ له‌مه‌وپاش وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان له سایلۆكان ئازاد ده‌بێت و ده‌توانن به‌رهه‌مه‌كانیشیان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29/5/2023، بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی وكوردستان، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) رایگه‌یاند: “بۆ لەمەودوا وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان ئازاد دەکرێت، جووتیاران دەتوانن گەنمەکانیان راستەوخۆ تەسلیمی سایلۆکان بکەن، بەپێی ئەو پشتیگریەی لە فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆیان دەکرێت.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، بڕیاردرا بە کردنەوەی دەروازەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەڕووی هەنارده‌كردنی بەرهەمی خۆماڵی جووتیارانی هەرێمی کوردستان.