بڕیاره هاوپه‌یمانیی به‌ڕێوبردنی ده‌وڵه‌ت، به ئاماده‌بوونی دوو به‌رپرسی باڵای كورد له به‌غدا كۆ ببنه‌وه و قسه له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023ـی عێراقدا بكه‌ن.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەغدا، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆببێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجە بکەن، بە تایبەت دەستکاریکردنی ماددەکانی 13 و 14 کە تایبەتە بە هەرێمی کوردستان.
پێشتر ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند: کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانیی به‌ڕێوەبردنی دەوڵەت بۆ ئەو گۆرانکاریانەیە کە لە ماددەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستاندا کراوە.
بەپێی زانیارییەکان ، هه‌ریه‌ك له د. فوئاد حوسێن و شاخەوان عەبدوڵا، بەشداریی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن.