وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دوای بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری بەقەزاكردنی قوشتەپەی لە سنووری پارێزگای هەولێر دەركرد. بەڕێوەبەری شارەدێی سنوورەكەش روونكردنەوە دەدات.

لە نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان كە لە 21ـی 05ـی 2023 دەرچووە بە واژووی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، بڕیاری بەقەزاكردنی قوشتەپە دەركراوە و تێیدا هاتووە، بە فەرمانی هەرێمی و فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان/ سەرۆك وەزیران، لەبارەی هێنانەكایەی قەزای قوشتەپە لە سنووری پارێزگای هەولێر، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە، بڕیارمان دا بە هێنانەكایەی قەزای قوشتەپە لە سنووری پارێزگای هەولێر بە هەمان سنووری ئێستەی شارەدێی (قوشتەپە).

.