خەبات: نەبەز عەزیز:- ئه‌مشه‌و یانه‌ی ئه‌ی سی میلان له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئینته‌رمیلان.. به‌هیوای ئه‌وه‌ی بتوانێت تۆڵه‌ی یاری چوون بكاته‌وه كه به ئه‌نجامی 2-0 دۆڕابوو. پێشبینی ده‌كرێت كه پێكهاته‌ی یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی میلان رافائێل لیاوی تیادا به‌دی ده‌كرێت.. دوای ئه‌وه‌ی له‌و پێكانه‌ی تووشی هاتبوو چاكۆ بته‌وه.. كه‌به‌هۆیه‌وه له‌یاری چوون به‌شداری نه‌كرد. له‌به‌رامبه‌ریشدا له‌ریزی یانه‌ی ئینته‌ر ئیسماعیل كوری ناسر به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌ری یاری ناكات. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت پێكهاته‌ی هه‌ردوو تیپه‌كه به‌مشێوه‌یه بێت:
* ئه‌ی سی میلان:
گۆڵپارێز (ماینان)
هێڵی به‌رگری (كالابریا، كایێر، تۆمۆری، تیۆ هێرناندێز).
هێڵی ناوه‌ڕاست (تۆنالی، كرۆنیچ، ده‌یاز).
هێڵی هێرشبردن ( سالیمێكریس، گیرۆ، لیاو).
* یانه‌ی ئینته‌رمیلان:
گۆڵپارێز (ئۆنانا)
هێڵی به‌رگری (ئاچیربی، باستۆنی، دارمیان).
هێڵی ناوه‌ڕاست (دی ماركۆ، میختاریان، چالهانۆگلۆ، بارێلا، دۆمڤریس).
هێڵی هێرشبردن (لاوتارۆ، مارتینێز، دزیكۆ)