خەبات: نەبەز عەزیز:- یانه‌ی پاریس سان جێرمان هه‌وڵێكی شكست خواردووی دا بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌یاریزانه دیاره‌كانی یانه‌ی مان سیتی بكڕێت. به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی (لۆ سپۆرت 10)ی فه‌ره‌نسی، لویس كامپۆس به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی پاریسی خه‌ونی به‌وه ده‌بینی كه بێرناردۆ سێلڤا بگوازێته‌وه باخچه‌ی شازاده‌كان. تۆڕی هه‌وڵی فه‌ره‌نسی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه پاریس سان جێرمان به‌های 80 ملیۆن یۆرۆی پێشكه‌شی یانه‌ی ئینگلیزی كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی برناردۆ سێلڤا له‌هاوینی رابروود، به‌ڵام یانه‌ی مان سیتی ره‌تیكردۆته‌وه، هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه كه كیلیان مباپێی هێرشبه‌ری پاریسی فشاری خستۆته سه‌ر یانه‌ی فه‌ره‌نسی بۆ ئه‌وه‌ی بۆندی هاوڕێی پێشووی له‌یانه‌ی مۆناكۆ بگوازنه‌وه، رۆژنامه‌ی لیكیپی فه‌ره‌نسی ده‌ڵێت: پاریس سان جێرمان برناردۆ سێلڤا به‌جێگره‌وه‌یه‌كی نموونه‌یی مێسی ده‌زانن له‌دوای رۆیشتنی یاریزانی ئه‌رژه‌نتینی. له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌رپرسانی پاریس سان جێرمان د‌رك به‌وه ده‌كه‌ن كه سێلڤا ده‌یه‌وێت ئه‌زموونێكی تازه دوور له مان سیتی ئه‌نجام بدات.