ئەمڕۆ 200 ملیاری دیکە لە بەغداوە خرایە سەر هەژماری بانکئ هەرێم، بڕیارە ئەمڕۆ یان سبەی 200 ملیاری دیکەش رەوانە بکرێت.

فارس عیسا، سەرۆکایەتی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان  رایگەیاند، رێکارەکانی ناردنی 400 ملیار دینار مووچەی فەرمانبەرانی هەولێر تەواو کرا، کەمێک پێش ئێستا 200 ملیاری لە رێگەی بانکی رافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی هەرێم/ لقی هەولێر”.

سەرۆکایەتی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، گوتیشی: “200 ملیارەکەی دیکە ئەمڕۆ یان سبەی رێگەی بانکی رەشیدەوە دەخرێتە سەر بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق”.